راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوونەوە و پێکەوە وەستانی زیاتر لە دوو کەسی قەدەخەکرد و رایگەیاند، بڕیاری قەدەخەکردنەکە بۆ ماوەی دوو هەفەتە بەردەوام دەبێت.
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: لەدەرەوەی شوێنی کارەکانتان و لەسەرجەم شوێنە گشتییەکاندا کۆبوونەوەی زیاتر لە دوو کەس قەدەخەیە، پێویستە بڕیارەکەش لەلایەن سەرجەم هاووڵاتییانەوە جێبەجێ بکرێت.
مێرکل ئەوەشی گوت، دەبێت رێز لەو رێنماییە بگیرێت کە پێمان دەڵێت لانیکەم یەک مەتر و نیو لەدووری یەکدیدا بووەستین.
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و بەمەبەستی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بڕیاردرا بە داخستنی دەرگای رێستورانت و ساڵۆنەکان.
تاوەکو ئێستا لە ئەڵمانیا نزیکەی 25 هەزار تووشبوو هەن لەنێوانیاندا نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 300 کەسیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ