سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر: وەزارەتی بەرگریی رووسیا رێگری دەکات لەوەی چەک بگاتە دەستمان

22-02-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی گرووپی چەکداریی ڤاگنەر رەخنە لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەگرێت و دەڵێت: "دەیەوێت رێگری لە گەیشتنی چەک بە دەستی گرووپەکەمان بکات." 
 
یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر رۆژی سێشەممە 21-2-2023 گوتی: "وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەوڵ دەدات لە چەک و کەرەستەی سەربازی بێبەشمان بکات؛ ئەوەش ناپاکییە لە وڵات." 
 
پریگۆژین هەروەها گوتی: "وەزیری بەرگریی وڵات و سەرۆک ئەرکانی سوپا هەوڵ دەدەن گرووپەکەمان لەنێوبەرن. ئەوان هەوڵ دەدەن گرووپە چەکدارییەکەمان لە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی بێبەش بکەن"؛ ئەوەش بە گوتەی ئەو، "ناپاکییە" کە لە وڵات دەکرێت.
گرووپی ڤاگنەر لە ساڵی 2014 دامەزراوە، هەرچەندە بە فەرمی وەک کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ ئاسایش پێناسە دەکرێت، بەڵام بە کردار گرووپەکە تاڕادەیەکی زۆر وەک سوپایەکی بەهێز نزیک لە سەرۆکایەتیی رووسیا دادەنرێت.
 
ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە چەکدارییە بە وردی نازانرێت، بەڵام ژمارەیەک سەرچاوە بە هەزاران چەکدار مەزەندەیان دەکەن کە بەشێكی بەرچاویان لە سەرباز و ئەفسەری خانەنشینی پڕ ئەزموون پێکدێن.
 
ڤاگنەر چەندین ئەرکی سەربازی گەورەی لە چەند وڵاتێكی جیهانی پێ راسپێردراوە، وەک لیبیا و سووریا و چەند وڵاتێكی دیکەی وەک کۆمارییەکانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران نزیک لە رووسیا.
 
لە چەند مانگی رابردوویشدا ڤاگنەر تێکەڵی شەڕی ئۆکراینا بووە و لە نێوەڕاستی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا شارۆچکەی سۆلیداری لە ناوچەی دۆنێتسکی نزیک لە باخمووت لە دەستی ئۆکراینییەکان دەرهێنا. 
 
پێشتر پریگۆژین رەخنەی لە بیرۆکراسییەتی نێو سوپای رووسیای گرتبوو و بە هۆکاری دواکەوتنی کۆنترۆڵکردنی هەرێمی دۆنباسی ناوبرد و لەدوا لێدوانیشدا پێشبینی ئەوەی کرد کە هێزەکانیان لە مانگی ئادار یان نیسانی ئەمساڵ، کۆنترۆڵی شاری باخمووت بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.