ناتۆ: 100 فڕۆکەی جەنگی و 120 کەشتی لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان

22-02-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایدەگەیێنێت، هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆکراینا، ئەوەش دوای دانپێدانان بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی ژێر دەستی جوداخوازەکانی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە 100 فڕۆکەی جەنگی و 120 کەشتی "لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان".
 
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ هۆشداری دەدات لەوەی کە رووسیا "پلانی هێرشێکی تەواوی بۆسەر ئۆکراینا" هەیە و دەڵێت، "هەموو ئاماژەکان" بەو ئاراستەیەن. قسەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ لەمیانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیدا بوو لەگەڵ نێردەی ئۆکراینا.
 
ستۆڵتنبێرگ دەڵێت، "دەبینین هێزی زیاتر و زیاتر لە کەمپەکانەوە دێنە دەرەوە و ئامادەی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەن"؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "هێزی زیاتری رووسی" لە شەودا بەرەو ئەو سنوورانەی ئۆکراینا جووڵاون کە لەژێر دەسەڵاتی جوداخوازەکاندان.
 
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی دەیبینن داگیرکاریی وڵاتێکە کە "پێشتر داگیرکراوە".
 
پێشتر رووسیا لە ساڵی 2014 هەرێمی کریمیای داگیرکردووە، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 14 هەزار کەس کوژران.
 
پووتین هۆشداریی داوە لەوەی کە ئێستا دەتوانێت هێزەکانی وڵاتەکەی بنێرێتە ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارە جوداخوازەکانی ئۆکراینادان. داننان بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی هەرێمی دۆنباس لە ئۆکرایناش لەلایەن رووسیاوە، ناڕەزایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 22-02-2022 پەرلەمانی رووسیا بە زۆرینەی دەنگ رێگەی بە سەرۆکی وڵاتەکەی دا هێزی سەربازی بنێرێتە ئۆکراینا.
 
پێشتریش هێزەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ هەزاران سەربازیان ناردووەتە ئۆکراینا. سکرتێری گشتیی ناتۆش دەڵێت، هێزی وەڵامدانەوەیان لە چەند هەفتەی رابردوودا خراونەتە ئامادەباشیی تەواو و 100 فڕۆکەی جەنگییش لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان لەگەڵ 120 کەشتیی لەنێو دەریادا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.