عەلی خامنەیی: بمانەوێت چەکی ئەتۆمی دروستبکەین کەس ناتوانێت رێگریمان لێبکات

22-02-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنتۆنی بلینکن عەلی خامنەیی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز لە بەرامبەر سزا و گوشارەکانی ئەمریکا خۆی بەدەستەوە نادات و ئەگەر پێویست بکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% بەرزدەکەنەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، واشنتن دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان "بەهێز و درێژ بکاتەوە".

  

ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرانسێکی لەبارەی داماڵینی چەک ئەنجامدا و تێیدا گوتارێکی تۆمارکراوی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشکێشکرا و رایگەیاند "هێشتا ئەمریکا پابەندە بەوەی کە نابێت هەرگیز ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات؛ دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە".
 
لەلایەکی دیکەوە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز لە بەرامبەر سزا و گوشارەکانی ئەمریکا خۆی بەدەستەوە نادات و ئەگەر پێویست بکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% بەرزدەکەنەوە، ئەوەش وادەکات توانای تاران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیکبێتەوە، گوتیشی "ئێران هەرگیز بەدوای دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمییەوە نەبووە، بەڵام ئەگەر بیەوێت، کەس ناتوانێت رێگە لە تاران بگرێت بەدەستیبێنێت".
 
بلینکن ئەوەشی بیرهێنایەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر گوتوویەتی، ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ "پابەندبوونی تەواوەتی" بە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئیدارەکەی هەمان شت دەکات.
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە "بە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان، هەوڵدەدەین رێککەوتنی ئەتۆمی درێژبکەینەوە و بەهێزی بکەین و رووبەڕووی پرسە نیگەرانکەرەکانی دیکەش ببینەوە، لەنێویشیاندا مامەڵە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە و پرۆگرامی مووشەکی بالیستی و پیتاندنی یۆرانیۆم".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ تاران رێککەوتوون تاوەکو سێ مانگی دیکەش رێگە بە پشکنەرەکانیان بدرێت چاودێریی چالاکییەکانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.
 
ئەنتۆنیۆ بلینکن ئاماژە بەوە دەکات "پێویستە ئێران پابەندبوونی بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی جێبەجێ بکات".
 
بە گوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران بۆی نییە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە 3.67% زیاتر بکات، ئەو رێژەیەش بەسە بۆ دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی وزە؛ بەڵام ئێران کە بانگەشەی ئەوە دەکات پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی بەو شێوەیە کە لەسەری رێککەوتن کراوە، ئێستا لە بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆو رێژەکەی بۆ 20% بەرزکردووەتەوە.
 
یۆرانیۆم چەند زیاتر بپیتێنرێت، تیشکدانەوەکەی زیاتر و بەهێزتر دەبێت. دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی پێویستی بەوەیە ئەو ماددەیە بە رێژەی 90% بپیتێندرێت و لانیکەم 15 کیلۆی لێ بەرهەمبهێنرێت. پێشتریش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دابوو کە ئێران تەنیا یەک هەنگاوی تەکنیکی لەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.