22-01-2020
18:20
کۆشکی سپی دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی بڵاودەکاتەوە
کۆشکی سپی دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی بڵاودەکاتەوە
کۆشکی سپی دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی لەبارەی کۆبوونەوەکە:
گوتەی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش کۆبوونەوەی دووقۆڵییان. داڤۆس، سویسرا:
سەرۆک ترەمپ: زۆر سوپاس. جێگەی خۆشحاڵییە لەگەڵ سەرۆک بارزانیی کوردستاندام. کۆبوونەوەیەکمان هەیە کاتەکەی دیاری دەکرێت. ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت کۆببینەوە، پێکەوە زۆر باش کارمان کردووە.
هەروەک دەزانن، ئێمە سووریامان لە ناوچە سنوورییەکان بەجێهێشت و ئەوەش بە باشی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدرا؛ زۆر لەوە باشتر ئەنجامدرا کە هیچ کەس بیریشی لێکردبێتەوە. ئێستا ئەوان ئەوەیان هەیە کە پێیدەگوترێت "ناوچەی ئارام" و منیش دەستخۆشی دەکەم لەوەی ئێوە کردووتانە بۆئەوەی بتوانن ئەو ناوچەیە ئەوپەڕ سەلامەت بێت.
بەڵام، زۆر گرنگە، هەروەک دەزانن، ئێمە نەوتمان هەیە. ئێـمە سەربازمان بۆ نەوتەکە بەجێهێشت، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەوە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە.
ئێمە هەروەها هەزاران زیندانیی داعشمان هەن. خەلافەتی (داعشمان) %100 تێکشکاند. ناوچەیەکی زۆر جێگەی سەرنجە، هەروەها ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەبووە و جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ تۆدام، زۆر سوپاس".
سەرۆک بارزانی: سوپاس، جەنابی سەرۆک. زۆر سوپاس.
سەرۆک ترەمپ: دەتەوێت شتێک بڵێیت؟
سەرۆک بارزانی: بەڵێ. دەمەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرم بۆ سوپاسکردنت، بەڕێز سەرۆک، بۆ پێشوازیکردن لێمان لە داڤۆس. وەک خۆشت باستکرد، تۆ دەزانی ئێمە بۆماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەم چرکەساتەمان کرد.
سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند.
سەرۆک ترەمپ: راستە
سەرۆک بارزانی: هەربۆیە، بە ناوی گەلی کوردستانەوە، دەمەوێت سوپاس و پێزانی خۆمان بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانییەکەت دەربڕین، سوپاس.
سەرۆک ترەمپ: زۆر سوپاس، بەراستی شتێکی زۆر باشە.
سەرۆک بارزانی: زۆر سوپاس. پێزانینم هەیە.
17:37
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و پرۆژەکانی ئاژانسەکە و گەل و حکومەتی ژاپۆن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شينيچى كيتائۆكا، سه‌رۆكى ئاژانسى جايكاى ژاپۆنى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى رێكخراوه‌كه ده‌ربڕى كه بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ خزمه‌تيان به هه‌رێمى كوردستان كردووه و جێ په‌نجه‌يان به پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره.
سه‌رۆكى جايكا، دووپاتیكرده‌وه ئاژانسى هاريكاريى نێوده‌وڵه‌تيى ژاپۆنى له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت و سوپاسى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگيى داموده‌زگە و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانيان كرد.
رێکخراوی هاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن جایکا JICA لە ساڵی 2013 دامەزراوە، ئامانج لە دامەزراندنی یارمەتی گەشەپێدانی وڵاتانە و هەزار و 845 کارمەندی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە،
ئامانجەکانی JICA لە عێراق
هەمەڕەنگکردن و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری
بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری
باشترکردنی رەوشی ژیانی خەڵک
پرۆژەکانی JICA لە عێراق و هەرێمی کوردستان
دابینکردنی ئاوی خواردنەوە
چارەسەرکردنی زێراب
بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوگەکانی نەوت
باشترکردنی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا
ئامانجەکانی JICA لە عێراق
هەمەڕەنگکردن و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری
بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری
باشترکردنی رەوشی ژیانی خەڵک
پرۆژەکانی JICA لە عێراق و هەرێمی کوردستان
دابینکردنی ئاوی خواردنەوە
چارەسەرکردنی زێراب
بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوگەکانی نەوت
باشترکردنی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا
زیاتر بخوێنەوە
17:20
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه جەخت له هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق دەکەن
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه جەخت له هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه کۆبووەوە و دۆخى خۆپیشاندانەکانی عێراق داواكارييه‌كانيان و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسییان لە وڵاتەکە تاوتوێکرد. جه‌ختیشیان له هه‌وڵەکانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و رێگرى له په‌ره‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان کردەوە.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو له داڤۆس.
پەیوەندییەکانی سعوودیە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگيى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ره‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى مانگی سوورى سعوودى بۆیان دیارترینی ئەو بابەتانەبوون کە تاوتوێ‌کران.
زیاتر بخوێنەوە
17:14
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردون پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایان تاوتوێکرد
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردون پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایان تاوتوێکرد
له په‌راوێزى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-1-2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئوردون كه‌وت و دۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و عێراق و ئوردونیان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەیاندا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردون، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولايه‌نيان تاوتوێكرد.
زیاتر بخوێنەوە
14:43
دەقی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا
دەقی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا
دوای کۆبوونەوەیان لە کۆڕبەندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەباشی کاریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی "جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کوردستاندام، ئێمە کاتێکی دیاریکراومان بۆ کۆبوونەوە هەیە. بۆ ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت یەکتر ببینین".
لەبارەی هێزەکانیان لە باکووری سووریا گوتی "ئێمە لە هەندێک ناوچەی سنووری سووریا دەرچووین، ئێمە زۆر بەباشی کارمان لەگەڵ تورکیا کردووە لەبارەی ئەو ناوچەیەی پێی دەگوترێت ناوچەی ئارام، من ئەوە بەرزدەنرخێنم کە تاوەکو دەکرێت ئەوێ سەلامەت بهێڵینەوە".
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد و گوتی "ئێمە هاوبەشەێکی گرنگی یەکدین، سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت".
دەقی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
زۆر سوپاس، جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کوردستاندام، ئێمە کاتێکی دیاریکراومان بۆ کۆبوونەوە هەیە. بۆ ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت یەکتر ببینین. وەک خۆتان دەزانن، ئێمە سوریامان لە ناوچە سنوورییەکان بەجێهێشتووە و ئەمەشمان بەباشی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا، هێندەش باش ئەنجامدراوە کە بەبیری هەر کەسێکدا هاتبێت. ئێستا ناوچەی ئارامیان هەیە و من پێزانینم بۆ هەموو ئەوانە هەیە وایانکردووە ئەم ناوچانە سەلامەت بن. ئێمە نەوتمان هەیە و هەندێک سەربازمان بۆ پاراستنی نەوتەکە بەجێهێشتووە، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە. هەروەها بە هەزاران دەستگیرکراوی داعشمان هەیە، خەلافەتی (داعشمان) 100% تێکشکاند، هەروەها ئەمە ناوچەیەکی زۆر جێگەی سەرنجە. ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە و جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ تۆم، زۆر سوپاس.
دەقی گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە تاوەکو سوپاست بکەم بەڕێز سەرۆک بۆ پێشوازیکردن لە ئێمە لە داڤۆس، وەک خۆشت باستکرد و تۆ دەزانی ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم چرکە ساتە دەکەین. سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بۆیە بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت، سوپاس.
13:36
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆس کۆبوونەوە
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی داڤۆس
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆس کاژێر 12:50 خولەک دەستیپێکرد و ماوەی 40 خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆبێرت چارلز ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد و باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.
زیاتر بخوێنەوە
11:38
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سعودیە لە داڤۆس
نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە
ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سعودیە باسدەکرێن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 22-01-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆببێتەوە و سبەینێش لە پانێلێکی تایبەتدا لەگەڵ عادل جوبێر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە قسە لەسەر ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی دەزگای گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ژاپۆن (جایکا) کۆبوونەوەی دەبێت.
کۆبوونەوەکان بۆ دوای نیوەڕۆ (بەکاتی هەرێمی کوردستان) لە ئەجێندای شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت، دواتر بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی دیکەی وڵاتان دەدرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئانا لیندا، وەزیری دەرەوەی سوێد و ئەرمێن سارکیسیان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و بەشداری لە ئێوارەخوانی سەرکردەکانی جیهان کرد و چاوی بە ئۆرسێلا ڤۆندێر لاند، بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کەوت و کۆبوونەوە.
12:52
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
کۆشکی سپی کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی رۆژی دووەمی دۆناڵد ترەمپی لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بڵاوکردەوە، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 12:50 خولەک دەبێت.
کۆبوونەوەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن: کاژێر 10:20 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەبێت، کاژێر 12:50 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەر بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی رۆژی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لە کۆڕبەندەکە، کاژێر 13:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەنجامدەدات و کاژێر 03:00 داڤۆس جێدەهێڵیت.
لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، رۆژی سێشەممە 21-01-2020 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و زه‌مينه‌ى له‌بارى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان لەگەڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كەیان تاتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان لەگەڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كەیان تاتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر رۆژی سێشەممە 21-01-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوێد لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە داڤۆس کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى پشتگيريى سوێدى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان كرد و خواستى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە دووپاتكرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوێد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيیه‌تى هاوكاريكردنيان، خۆپيشاندانه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێكران.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سوێد سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، تێكشكاندنى داعش، پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى پشتگيريى سوێدى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان كرد و خواستى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە دووپاتكرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوێد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيیه‌تى هاوكاريكردنيان، خۆپيشاندانه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێكران.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سوێد سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، تێكشكاندنى داعش، پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
وەزیری دەرەوەی سوێد لە توویتێکدا گوتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم "گرنگ" بووە و دۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێکردووە.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لە رۆژی یەکەمی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێکرد.
زیاتر بخوێنەوە