نێچیرڤان بارزانی و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه جەخت له هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه کۆبووەوە و دۆخى خۆپیشاندانەکانی عێراق داواكارييه‌كانيان و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسییان لە وڵاتەکە تاوتوێکرد. جه‌ختیشیان له هه‌وڵەکانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و رێگرى له پهرهنهسهندنى ئاڵۆزييهكان کردەوە.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو له داڤۆس.
پەیوەندییەکانی سعوودیە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگيى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ره‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى مانگی سوورى سعوودى بۆیان دیارترینی ئەو بابەتانەبوون کە تاوتوێ‌کران.