گالەری

22-01-2019
15 Photos
رۆبێرت ئێدواردز

رووداو - داڤۆس 

ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس لە سویسڕا دەست بەکارەکانی دەکات و 37 سەکردەی وڵاتانی جیهان و بە سەتان کەسایەتی و گەورە بازرگانان بەشدارن.


کۆڕبەندەکە لە درووشمی "چوارەم جیهانگیری: وێناكردنی دیزاینی جیهانی لە قۆناخی چوارەم شۆڕشی پیشەسازییدا" بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێدەکرێن.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە لە کاتێکدایە کە جیهان رووبەڕووی چەندین قەیرانی گەورە بووەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردە دیارەکانی جیهان لە کۆڕبەندەکە بەشدارنابن لە نێویاندا، سەرۆکی پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین و هەروەها تیرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن