مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
رووداو دیجیتاڵ
مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.
مۆزەکە مۆزێکی ئاسایی پێگەیشتووە و بە تیپێک لە دیوارێک دراوە. لە لایەن جەستن سەن، بازرگانی دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بە 6.24 ملیۆن دۆلار کڕدرا. ئەو مۆزە لە لایەن ماوریزۆ کاتیلان، هونەرمەندی ئیتاڵییەوە بە دیوار لکێندرابوو.
جەستن سەن گوتی: "ئەمە تەنیا شاکارێکی هونەری نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کولتووری پێشان دەدات کە جیهانی هونەری، گاڵتەجاڕی و دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەیەکەوە گرێدەدات". دەشڵێت، "باوەڕم وایە ئەم کارە دەبێتە هۆی بیرکردنەوە و گفتوگۆی زیاتر لە داهاتوودا و دەشبێتە بەشێک لە مێژوو".
سەن لەگەڵ کڕینی مۆزەکەدا بڕوانامەیەکی پێدرا کە رێنوێنیی تایبەتی لەسەرە، کە ئەگەر مۆزەکە رزی و تێکچوو، چۆن دەیگۆڕێت و مۆزێکی دیکەی تازە لە شوێنی دادەنێت.
ئەمە دەبێتە سێیەم جار هونەرمەندە ئیتاڵییەکە ئەو کارە بکات؛ دوو جاری پێشتر، سەردانیکارانی پێشانگەکە، مۆزەکەیان خوارد.
لە هەمان مەزادخانەدا ژمارەیەک کاری دیکەی هونەرمەندانی بەنێوبانگی ئەمریکی خرابوونە زیادکردنی ئاشکرا کە بەهاکەیان لە 170 ملیۆن تاوەکو 205 ملیۆن دۆلار بوو.