سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگرە لەبەردەم سزادانی تورکیا

21-11-2019
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
ڤان هۆڵن: ئیدارەی ترەمپ پاڵپشتی پرۆژەیاساکە ناکات، حەزناکات لە ئێستا پرۆژەکە دەنگی لەسەربدرێت.
ڤان هۆڵن: ئیدارەی ترەمپ پاڵپشتی پرۆژەیاساکە ناکات، حەزناکات لە ئێستا پرۆژەکە دەنگی لەسەربدرێت.
نیشانەکردن ئەمریكا تورکیا
A+ A-
رووداو-واشنتن

سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران رێگرە لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بەهۆی ئەو هێرشەی کردوویەتیەسەر رۆژئاوای کوردستان و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئیدارەی ترەمپ سزای تورکیا نەدات.
 
بۆنەهێشتنی ئەم بەربەستە، رۆژی چوارشەممە کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری پارتی دیموکراتەکان چارەسەرێکی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد "داوا لەهەمووتان دەکەین تەلەفۆن بۆ میچ مکانۆڵ بکەن. ئەو سەرۆکی کۆمارییەکانە".
 
سیناتۆر میچ مکانۆڵی تەمەن 77 ساڵ لەبارەی سزادانی تورکیاوە رایگەیاندووە "دەبێت شوێن بەرژەوەندیی ستراتیژیمان بکەوین، نەوەک عاتیفە".  
میچ مکانۆڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانە. لە ئەنجوومەنەکەدا بەبێ رەزامەندیی ئەو ناکرێت دەنگ لەسەر هیچ پرۆژەیاسایەک بدرێت. ناکرێت بەبێ رەزامەندیی ئەنجوومەنی پیرانیش سزای کۆنگرێس بخرێتە سەر تورکیا.
 
رووداو رۆژی چوارشەممە لەگەڵ کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری بەناوبانگی پارتی دیموکراتەکاندا قسەیکرد کە یەکێکە لە نووسەرانی پرۆژەیاسای سزاکانی سەر تورکیا. ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت: "ئاماژەی بەوەداوە چونکە ئیدارەی ترەمپ پاڵپشتی پرۆژەیاساکە ناکات، حەزناکات لە ئێستا پرۆژەکە دەنگی لەسەربدرێت. هەندێک نیگەرانی لەبارەی پرۆژەکە دەربڕیوە. پرسی گەورە هەمان ئیدارەی ترەمپە کە دەڵێت پاڵپشتی پرۆژەکە ناکات. متمانەم هەیە ئەگەر ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پیران دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدرێت، هێندە دەنگمان هەیە بەسەر ڤیتۆی سەرۆکیشدا زاڵبین".
 
مارشا بلاکبێرن یەکێک لەو سیناتۆرانەی پارتەکەی دۆناڵد ترەمپە کە ئامادەیە دەنگ بۆ سزادانی تورکیا بدات. ئەو خاتوونە خەڵکی تێنەسییە، ئەو ویلایەتەی گەورەترین رەوەندی کوردی لێیە. مارشا بلاکبێرن ئاماژەی بەوە کرد "خەڵک دەڵێن کە ئەو دوو پارتە لەسەر هیچ مژارێک رێکناکەون. هەندێک شت هەن کە ئێمە لەبارەیانەوە هاوبۆچوونین. پشتیوانیکردن لە کوردان یەکێکە لەو مژارانە". 
 
قسەکانی ئەم سیناتۆرانە لەکاتێکدان کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ناسراو بە پێنتاگۆن، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەیان لە چەند ناوچەیەکی سووریا، دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.