ڤیدیۆ؛ لە ئیتاڵیا کۆچبەران لەنێو تونێلدا دەخەون

رووداو - هەولێر

ماوەی چوار مانگە بەشێک لەو کۆچبەرانەی روویان لە ئیتاڵیا کردووە لەنێو تونێلێکدا دەخەون. ئەوان سەرەڕای خۆڕادەستکردنیان، تاوەکو ئێستا شوێنی مانەوەیان پێنەدراوە و تاوەکو یەکلایکردنەوەی کەیسەکانیان لەلایەن دادگاوە ناچارن لەنێو ئەو تونێلە ژیان بەسەربەرن.

رۆژانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری نایاسایی روو لە ئیتاڵیا دەکەن، ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە، کە دەروازەیەکە بۆ چوونە نێو وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە.

زۆر ژمارەی کۆچبەران وایکردووە حکومەتی ئیتاڵیا نەتوانێت وەکو پێویست هاوکاری کۆچبەران بکات و زۆربەی هاوکارییەکان بۆ  کۆچبەران لەلایەن رێکخراوە خێرخوازیییەکانەوە دابیندەکرێن.