ڤیدیۆ؛ خواردنەوەی قاوە لە ئاسمان بەسەر رووی باڵۆنەوە

21-10-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زۆر کەس وێنە یان ڤیدیۆی خواردنەوەی قاوە لە شوێنی جیاواز دادەنێن، لەکاتی ئیشکردن، پشوودان یان کتێب خوێندنەوە، بەڵام ئەمجارە گەنجێک ڤیدیۆیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش تۆماردەکات کە تێیدا دەردەکەوێت بە جلێکی تایبەتەوە و لەسەر رووی باڵۆنێک لە ئاسمان، قاوەدەخواتەوە.
 
فۆتۆگرافەرێکی ئۆکرانی بەناوی نازار دۆرۆش لە ئینستاگرامەکەی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی بەیانیتان باش. لە ڤیدیۆکەدا کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکیش تۆمارکراوە، گەنجێک لەسەر رووی باڵۆنێک وەستاوە و بە ئاسوودەیی خەریکی خواردنەوەی قاوەیە.
 
گەنجەکە ناوی ئەلیکساندەر ماروشکۆڤە، وەک لە ڤیدیۆکە دیارە کە بە درۆن گیراوە لەسەر رووی باڵۆنێکی گەورە وەستاوە، جلێکی تایبەتی لەبەردایە و فنجانێک قاوەی بەدەستەوەیە، وانیشان دەدات کە لەخەو هەستابێت، لەو کاتەدا فڕۆکەیەکیش بە تەنیشتیی تێدەپەڕێت و بەدەستێکی ئاماژەی بۆدەکات.
 
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ لەسەر پۆستەکەی نازار دۆرۆش نووسیویەتی " لەسەر لووتکەی جیهان، کاری باش لە تیمێکی گەورەوە بەرهەم دێت، سوپاس بۆ ئێوە، هەمووتانم خۆشدەوێت".
 
ڤیدیۆکە بینەری باشی هەبووە و لەماوەی چەند رۆژێکدا زیاتر لە 400 هەزار کەس پۆستەکەی نازار دۆرۆش ـیان بینیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.