چەکدارانی بۆکۆحەرام دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر ژنێک

21-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بۆکۆحەرام
A+ A-

رووداو - هەولێر

ژنێکی کامیرۆنی تەمەن 25 ساڵ بەناوی کۆلین، لە نەخۆشخانەی (داوڵا) لە کامیرۆن وەکو پەرستار کاریدەکرد، بەڵام دوای ئەوەی گرووپی بۆکۆحەرام خۆی و مێردەکەی دەڕفێنن و دەستدرێژی دەکەنە سەر، کۆلین دووگیان دەبێت.

دوای چەند مانگێک مانەوە لە سەربازگەکانی گرووپەکە، لەگەڵ ژنێکی دیکەی هاوڕێی، دەتوانێت لە کەمپی گرووپی بۆکۆحەرام هەڵبێن، بێئەوەی بزانێت دەگاتە وڵاتی لیبیا، لە بیابانەکانی لیبیا جارێکی دیکە دەستدرێژی دەکرێتە سەر هەردووکیان.

ئەستروید بۆرجیسن ، ئەندامی تیمی فریاگوزاریی ئیتاڵیا دەڵێت" لە دەریای سپی ناوەڕاست ئۆپەراسیۆنێکمان ئەنجامدا 240 کەسمان رزگار کرد، 40  ژن بوون، 6 ژن لەوان دووگیان بوون، لە پڕێکدا کۆلین تەندروستی تێکچوو، خێرا بردمانە بەشی پزیشکی، ئەو زۆر هێمن بوو، ئەمە منداڵی دووەمی بوو، بۆیە پێشبینمان کرد منداڵبوونەکە ئاسان بێت."

کۆلین، کە لەسەرەتادا پلانی نەبوو کۆچ بکات، بەڵام دوای رفاندنی لەلایەن چەکدارانی بۆکۆحەرامەوە بە ناچاری دەبوایە کۆچکات، لەلایەکەوە مێردەکەی لەدەستداوە لە لایەکی دیکەوە لە منداڵەکەی دابڕاوە، جگە لەوەش چەند جارێک دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر .

رەنگە هەندێک بڵێن کۆلین بەختی هەبوو لە سنووری دەریای ئیتاڵیا منداڵێکی تەندروستی بوو، بەڵام  کاتێک کۆلین دەردی دڵی خۆی دەڕێژێت بە جارێک زووخاوی دەستی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان هەڵدەڕێژێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە