شەڕی دۆنەر لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا گەرمتر دەبێت

22-09-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
شێفێک لە بەرلینی ئەڵمانیا خەریکی دروستکردنی دۆنەرە. وێنە: AP
شێفێک لە بەرلینی ئەڵمانیا خەریکی دروستکردنی دۆنەرە. وێنە: AP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆنەر کە خواردنێکی جیهانییە، ناکۆکیی لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا دروست کردووە. حکومەتی تورکیا نیسانی ئەم ساڵ هانای بردە بەر یەکێتیی ئەورووپا و داوا دەکات دۆنەر وەکو خواردنێکی تورکی تۆمار بکرێت. 
 
هەروەها بە پێویستی دەزانێت دۆنەرفرۆشان بەگوێرەی تایبەتمەندیی تورکیا، خواردنەکە ئامادە بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە لە ئەڵمانیا دۆنەر بە شێوازێکی جیاواز لەوەی تورکیا ئامادە دەکرێت.
 
دەنیس بوچهۆل، خاوەنی خواردنگەی دۆنەرە و دەڵێت: "خەڵکی دەڵێن بەرلین پایتەختی دۆنەرە نەوەک تورکیا. ئەو خواردنە بەر لە 50-60 ساڵ هاتووەتە بەرلین و لای خەڵکی ئەڵمانیا بووەتە خواردنێکی سەرەکی".
 
ئەنقەرە داوا دەکات دۆنەر لە ئەورووپا بەگوێرەی پێناسەی تورکی بێت. بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا ئەمە رەتدەکاتەوە.
 
دەنیس بوچهۆل باس لەوە دەکات، "کاتێک دۆنەری کەباب هێنرایە ئێرە، خەڵک وایاندەزانی ئەڵمانەکان شتێک لە نێو ناندا دەخۆن، چونکە دۆنەر لە نێو نان دادەنرێت. پێموایە پێویست ناکات ئێمە لە رێکارێک بترسین کە هیچ خزمەتێک بە بابەتەکە ناکات".
 
کۆمیسیۆنی ئەورووپا 24ی ئەم مانگە وەڵامی داواکارییەکانی تورکیا لەبارەی دۆنەر دەداتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە ئەڵمانیا 11 تانەی لەو هەنگاوەی تورکیا داوە.
 
دۆنەر، لەڕووی واتاوە وشەیەکی تورکییە و بە مانای خولانەوە دێت. بەڵام بەرلین پێیوایە، ئەو دۆنەرەی لە وڵاتەکەیدا هەیە، تایبەتە بە ئەڵمانیا و پەیوەندیی بە تورکیاوە نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا.

نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین

رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."