بەهۆی بێکارییەوە، شۆفێرانی تاکسی لە تایلاند دەبنە سەوزەفرۆش

21-09-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لافاو تەنگی پێهەڵچنین، دووچاری قەیرانی سووتەمەنی بوونەتەوە لە کارنەکەوتن، کەچی قەیرانی کۆرۆنا بە چۆکی دادان.
 
سەدان شۆفێری تاکسی لە تایلاند بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێکار بوون، بۆیە ناچاربوون بۆ پەیداکردنی بژێویی ژیانیان، سەقفی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنە کێڵگە بۆ روواندنی سەوزایی.
 
تاپاکۆرن، شۆفێری تاکسییە و دەڵێت، "ئەگەر نرخی بەنزین دانەبەزێت، تاکسییەکان لەناودەچن، من 20 ساڵە کاری تاکسی دەکەم، لە ژیانی خۆمدا قەیرانی لەمشێوەیەم نەبینیوە کە بەهۆی کۆرۆناوە دروستبووە."
 
شۆفێرانی تاکسی هەمووجۆرە سەوزەیەک لە کەرەوز، تەڕەتیزە، سڵق و پیاز لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکانیان دەڕوێنن. ئەوان بازاڕیان گەرمبووە و خەریکە تمووح دەیانگرێت و وایان لێدێت نەگەڕێنەوە سەر پیشە کۆنەکەیان، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی ئەوان کاریان بۆی دەکرد، هەر هێندە ماوە مایەپووچبوونی خۆی رابگەیێنێت.
 
چاوۆلیت، شۆفێری تاکسییە و دەڵێت، "لە ژیانی خۆمدا بە قەیرانی لەمجۆرە تێنەپەڕیوین، من تەمەنم 80 ساڵە و لەوەتەی لەدایکبووم دۆخی وەها خراپم بە چاوی خۆم نەبینیوە."
 
کۆمپانیای بۆوۆن کە زیاتر لە 300 تاکسی کراوە بە کێڵگەی سەوزایی، داوا لە حکومەتی تایلاند دەکات لە مایەپووچی رزگاریان بکات، بەڵام شۆفێرانی تاکسی ئێستا فێری سەوزە فرۆشتن بوون، رۆژ تا ئێوارە خەریکی ئاودانی سەوزەکانیانن، ئەگەر ئەمەیان بۆ بچێتەسەر، دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکەش لەوانەیە بەشێکیان نەگەڕێنەوە سەر پیشەی شۆفێریی تاکسی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.