لە هیندستان پیاوێک سکی ژنەکەی بۆ زانینی رەگەزی منداڵەکەی هەڵدەدڕێت

21-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی هیندی پێنج کچی هەیە و چەند ساڵە چاوەڕێی منداڵێکی کوڕە. کاتێک دەزانێت بۆ جاری شەشەم هاوژینەکەی منداڵی دەبێت، چاوەڕێ ناکات منداڵەکە لەدایک ببێت یان پشکنینی بۆ بکات، بەڵكو سکی هاوژینەکەی هەڵدەدڕێت بۆئەوەی بزانێت رەگەزی منداڵەکەی چییە.
 
رووداوەکە لە ویلایەتی ئوتار پرادیشی باکووری هیندستان بووە، دایک و باوکی ژنە دووگیانەکە نیگەرانن لە تەندروستیی کچەکەیان و دەڵێن، هاوسەری کچەکەیان بێزار بووە لە کچەکانی و چاوەڕێی منداڵێکی کوڕ بووە، بۆیە کارێکی "دڕندانەی" ئەنجامداوە.
 
ژنە دووگیانەکە تەمەنی 35 ساڵانە و لە مانگی حەوتەمی سکپڕیدا بووە، ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەی لە نەخۆشخانەیە، و دۆخی تەندروستیی منداڵەکەش باش نییە.
 
برافین سینگ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی ئوتار پرادیش بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، پیاوەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە، چونکە هاوژینەکەی تەندروستیی ناجێگیرە و ناتوانێت باسی رووداوەکە بکات. برافین سینگ لەبارەی ناسنامەی پیاوەکەش دەڵێت، تەنها ئەوە دیارە کە خەڵکی پانالالی هیندستانە، تاوەکو ئێستاش نازانرێت بە چی تاوانەکەی ئەنجامداوە.
 
پێشتر رووداوی دیکەی هاوشێوەی ئەوە لە هیندستان روویانداوە، بەشێكی خەڵکی هیندستان زیاتر حەز لە منداڵی کوڕ دەکەن وەک کچ. بەپێی ئاماری دەستەی پارێزەرانی مافی ئافرەتان لە ساڵی 2017 مانگانە سێ کچی منداڵ لەلایەن خێزانەکانیانەوە فڕێدراون. هەروەها ساڵانە دەیان هەزار کچی منداڵ لە هیندستان دەخرێنە خانەی بێسەرپەرشتان یان وازیان لێدەهێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.