رووسیا جارێکی دیکە گازی شل لە ئەوروپا دەگرێتەوە

21-08-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
رووسیا جارێکی دیکە گازی شل لە ئەوروپا دەگرێتەوە
رووسیا جارێکی دیکە گازی شل لە ئەوروپا دەگرێتەوە
A+ A-

رووداو-هەولێر

هاووڵاتییانی شاری بۆداپێستی هەنگاریا بەهۆی قەیرانی بەنزینەوە زۆربەیان بەپیادە هاتووچۆ دەکەن و لەو دۆخە نیگەرانن، چونکە تەنیا دەتوانن بڕێکی دیاریکراو بەنزین وەربگرن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان. ئەوەش بەهۆی گرتنەوەی گازی شل لە لایەن رووسیاوە بۆ ئەوروپا.
 
شۆفێرێک دەڵێت: "زۆر ناخۆشە، چونکە دەبێت لە بەنزینخانەوە بۆ بەنزینخانەیەکی دیکە بڕۆم بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەم پڕ بکەم لە بەنزین، ئەگەر بتوانم بە سەرکەوتوویی لە شوێنێک بەنزین وەربگرم، ئەوا دەبێت بڕێکی دیاریکراوی تێبکەم."
 
کارگەی زینکپاوەری ئەڵمانیاش کە پشتی بە گازی شلی رووسیا بەستبوو، ئێستا بەرهەمی کەمبووەتەوە، چونکە گازی شل کەمە و نرخیشی بەرزە.
 
جان ئیکەرسکۆرن، بەڕێوەبەری میکانیکیی زینکپاوەر گوتی: "هەموو کارگەکەی ئێمە یەک تانکەری گازی شلی هەیە. ئەو ساتەی گازەکە راگیرا شلەمەنی گازەکەی ناوی بەستی و ئێستا پێویستە 600 تۆن زینک لەناو تانکەرەکە دەربکەینە دەرەوە."
 
رۆژی هەینی گازپڕۆم رایگەیاند، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە نۆرد ستریمی یەک بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 29ـی ئابەوە رادەگیرێت، ئەمەش کێشە بۆ  گازی ئەوروپا دروستدەکات، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا راگەیێندراوەکەی رووسیا بە بیانوو ناودەبات. 
 
ئیرک مامیر، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا گوتی: "ئەمەش لە رادەبەدەر روونکراوەتەوە کە هەر شتێک رووسیا لەسەر ئەم بابەتە دەیڵێت، لە بنەڕەتدا بیانوویەکە بۆ نەناردنی گازی شل بۆ یەکێتیی ئەوروپا."
 
بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە، ناوە ناوە رووسیا هەناردەکردنی گازی شل بۆ یەكێتیی ئەوروپا رادەگرێت. پێش جەنگی ئۆکراینا یەکێتیی ئەوروپا پێشبینی کردبوو 4٪ ئابوورییەکەی گەشە بکات، بەڵام بەهۆی جەنگەوە ئێستا ئەو یەکێتییە پێشبینی دەکات کەمتر لە 3٪ گەشە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.