رووسیا دەڵێت لە ئاسمانی جەمسەری باکوور رێگریی لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کردووە

21-07-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

رووسیا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی رێگرییان لە دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمریکا کردووە و نەیانهێشتووە سنوورە ئاسمانییەکەی بەسەر دەریای بارێنتس لە بازنەی جەمسەری باکوور ببەزێنن. 
 
سوپای ئەمریکا ناوبەناو فڕۆکەکانی بەسەر سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا دەفڕێنێت. 
 
بەڵام لەم چەند مانگەی رابردوودا مۆسکۆ کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ئەو کارە تووندکردووە. مانگی حوزەیرانیش رووسیا هۆشدارییدا لەوەی فڕینی درۆنەکانی ئەمریکا بەسەر دەریای رەشدا مەترسی "رووبەڕوونووەوەی راستەوخۆی" نێوانیان لێدەکەوێتەوە. 
 
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی رێگرییان لە "دوو تەنی ئاسمانی کردووە کە لە سنوورەکانی رووسیا نزیک دەبوونەوە".
 
وەزارەتەکە دەڵێت: "فڕۆکەوانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا رایانگەیاندووە کە ئامانجە ئاسمانییەکان دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیجیی B-52H ی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بوون."
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەشڵێت، "کاتێک فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لێیان نزیکبوونەوە، فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیجییەکانی ئەمریکا ئاراستەی فڕینی خۆیان راستکردەوە، گەڕانەوە و لە سنووری رووسیا دوورکەوتنەوە". 
 
مانگی رابردوو، مۆسکۆ ئەمریکای تۆمەتبارکرد بەوەی درۆنەکانی لە ئاسمانی سنوورە ئاوییە بێلایەنەکان بەکارهێناون بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و یارمەتیدانی ئۆکراینا لە هێرشکردنە سەر نیمچەدوورگەی کریمیا. 
 
مۆسکۆ هەروەها هۆشدارییدابوو لەوەی فڕۆکە و درۆنەکانی ئەمریکا مەترسی "رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ" لەنێوان ناتۆ و رووسیا زیاتر دەکەن و سوپاکەی خۆیشی راسپاردووە کە خۆی بۆ "وەڵامدانەوە" ئامادە بکات. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."