رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە جۆ بایدن واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت و نابێت تاوەکو 5ی تشرینی دووەم چاوەڕێ بکەن.
رۆژی 21ی تەممووزی 2024، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "ئەگەر بایدن (جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا) بۆ بەربژێربوون گونجاو نەبێت، بۆ سەرۆکایەتیش گونجاو نییە." دەشڵێت، پێویستە دەست لە سەرۆکایەتی ئەمریکا بکێشێتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە لە پارتەکەی ترەمپە، ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت تاوەکو 5ی تشرینی دووەم چاوەڕێ بکەن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کارە بکرێت.
جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە و پاڵپشتیی بۆ کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەکو شوێنگرەوەی خۆی دەربڕی.
بایدنی تەمەن 81 لە راگەیەندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە لە کێبکڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە، بەڵام تاوەکو کۆتایی ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
راستەوخۆ دوای ئەم کشانەوەیە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووز رایگەیاند: "جۆ بایدنی لەتولار شیاوی سەرۆکایەتی نەبوو، بەدڵنیاییەوە بە کەڵک نایەت وەکو سەرۆک خزمەت بکات."
دوای کشانەوەشی بایدن پاڵپشتی خۆی بۆ کامالا هاریس بۆ بوون بە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ