ئاگری دارستانەکان ملیۆنان دۆلار زیانی بە ئەمریکا و ئەوروپا گەیاندووە

21-06-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان
کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێش وەرزی هاوین، سووتانی دارستانەکانی ئەوروپا دەستیپێکرد، لەوانە دارستانی ناوچەی بوا دی شامپ لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا و، دارستانێکی دیکە لە رۆژئاوای ئیسپانیا کە دووەمیان بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان کەس لە دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە.  
 
لیۆناردۆ مارکۆس، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی ئیسپانیا دەڵێت، "پێتان وا نەبێت ئەم ئاگری دارستانانە تەنیا لە دوو مانگی ساڵدا دەبێت، یانیش تەنیا لە وەرزی هاوین دەیبینین. دەبێ بە درێژایی ساڵ رێگری بکەین لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان."
 
بەگوێرەی ئاژانسی کەشناسیی ئەوروپا، ساڵی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار و 900 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەوروپا کەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە یەک ملیۆن و 600 هەزار هێکتار سووتاوە و زیانی زیاتر لە دوو ملیۆن یۆرۆی هەبووە.
 
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆخەکە خراپتر بووە؛ بە جۆرێک لەو ساڵەدا نزیکەی 66 هەزار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتەوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار هێکتار زەوی سووتاندووە و زیانی سێ ملیار و دوو سەد ملیۆن دۆلاری هەبووە.
 
لە دارستانی بریتیش کۆڵۆمبیاش لە کەنەدا؛ ئەو ئاگرەی دارستانەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە لە 100 ساڵەی رابردوودا وێنەی نەبووە؛ زیاتر لە 700 کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی زیاتر لە 10 وڵاتەوە چوونەتە کەنەدا بە مەبەستی یارمەتیدانی تیمی ئاگرکوژێنەوەی ئەو وڵاتە.
 
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەڵێت، "ساڵ دوای ساڵ لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، سووتانی دارستانەکانیش زۆرتر و چڕتر دەبێتەوە و لە هەندێ شوێنیش چاوەڕوانکراو نین. هەربۆیە دەستمان کردووە بە راهێنان بە ئەفسەرانی ئاگرکوژێنەرەوە لە سەرانسەر وڵات." 
 
باشووری ئەمریکاش بێبەش نەبووە لە ئاگری دارستانەکان بێجگە لە سووتانی دارستانەکانی بەرازیل و ئەرجەنتین، لە سەرەتای ئەمساڵدا تەنیا لە دارستانەکانی باشووری چیلی زیاتر لە 430 هەزار هێکتار زەوی سووتا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا