ترەمپ دادوەری دۆسیەی هاڵک بەنک دووردەخاتەوە

21-06-2020
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-

رووداو - هەولێر

داواکاریی گشتیی ئەمریکا رایگەیاند،  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادوەرێکی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە کە بەرپرسی دۆسیەی هاڵک بەنک بووە.

ویلیام بار، داواکاریی گشتیی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاندووە، رۆژی شەممە داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردووە، جۆفری بێرمان، دادوەری مانهاتن لە نیویۆرک لە کارەکەی دووربخاتەوە و دۆناڵد ترەمپیش بە قسەی کردووە، ئەمەش لەدوای ئەوەی بێرمان رەتیکردووەتەوە دەستلەکاربکێشێتەوە

دوورخستنەوەی  جۆفری بێرمان پەیوەندی بە چەند ناکۆکییەک هەبووە لە نێوان جۆفری و ویلیام بار، هاوکات دادوەر جۆفری پێشتر لێکۆڵینەوەی لە چەند مەلەفێکی پەیوەندیدار بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە، لە نێویاندا مایکڵ کۆهین، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ کە لەسەر درۆکردن لەگەڵ کۆنگرێس دەستگیرکرابوو.

هەروەها ئەو دادوەرە بەرپرسی دۆسیەی هاڵک بەنکی تورکی بووە. لە ئاداری 2017 محەممەد هاکان ئاتیلا، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری بانکەکە لەلایەن ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستگیرکرا و دواتر لەسەر ئەم پرسە و چەند پێشێلکارییەکی دیکە بە 30 ساڵ زیندانیکردن سزادرا، تورکیا هەوڵێکی زۆریداوە بۆ ئازادکردنی ئاتیلا تەنانەت ویستوویەتی لەگەڵ ئاندرو برانسن، کە قەشەیەکی ئەمریکی بوو لە تورکیا دەستگیرکرابوو بیگۆڕێتەوە یان بەلایەنی کەمەوە سزاکەی سەر ئاتیلا سووک بکات.

لە شوێنی جۆفری بێرمان، دۆناڵد ترەمپ کەسێکی دیکەی بەناوی جەی کلەی تۆن داناوە، کە هیچ کاتێک کاری دادوەری گشتی نەکردووە و پێشتر سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاڵوگۆڕ و ئاسایش بووە.

 دادوەر جۆفری بێرمان لەسەر ئەم پرسە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و گوتوویەتی: لە رێگەی راگەیێندراوەکەی داواکاری گشتییەوە زانیوویەتی دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

بێرمان راشیگەیاندووە تاوەکو ئەنجوومەنی پیران، بەربژێرەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ شوێنی ئەو پەسەند دەکەن، ئەو لەکارەکانی بەردەوام دەبێت، بەڵام لە راگەیێندراوەکەی داواکاری گشتیی ئەمریکادا هاتووە، ئاودری ستراوس، جێگری داواکاریی گشتیی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی شوێنەکەی جۆفری دەگرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر لەکارلادانی دادوەری جۆفری بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەم پرسە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە، بەڵکو پرسەکە پەیوەندی بە وەزارەتی داد و هەروەها خودی داواکاری گشتیی ئەمریکاوە هەبووە، ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، دەرکردنی جۆفری لە پۆستەکەی لەسەر داوای ویلیام بار، داواکاری گشتیی ئەمریکا بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.