لە ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەشداری دەکەن

21-05-2023
هەوار ئیسماعیل
بنکەیەکی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئەڵمانیا
بنکەیەکی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە بنکەیەکی دەنگدان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر دەنگ دەدەن. 
 
یڵدرم، دەنگدەرێکە و دەڵێت، "لە ئەڵمانیا و لە وڵاتانی دیکەش هەر سەرۆکێک دەیەوێت خەبات بۆ وڵاتەکەی بکات؛ گرنگ نییە ئەردۆغان بێت یان ئەوی دیکە، تەنها ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆزێک دیموکراسی لە وڵاتەکەدا هەبێت. هەموو سیاسەتمەدارێک دەیەوێت شەڕ بۆ وڵاتەکەی بکات، من بەو شێوەیە دەیبینم." 
 
هەرچەندە لە گەڕی یەکەمدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا کە بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە لە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت بوو، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ کامیان 50+1ـی دەنگەکانیان نەبردەوە، هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم.
 
عایشە، دەنگدەرێکی دیکەیە لە ئەڵمانیا و دەڵێت: "باشترین بۆ من ئەردۆغانە، ئەمە بۆچوونی منە، بەو شێوەیەی کە دەیبینم. ئەو پیاوی دروستە، چونکە بڕیاری باش بۆ وڵاتەکەمان دەدات. ئەو بە روونی قسە دەکات و پێم وایە ئەوە زۆر باشە." 
 
بەشێکی دیکەی دەنگدەرانیش دەڵێن، بەربژێرەکەی هاوپەیمانیی میللەت کەسێکی شیاوە بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا سەرۆکایەتیی تورکیا بکات.
 
ئەمرە تاڵای، دەنگدەرێکە لە ئەڵمانیا و دەڵێت: "هیوادارم کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و گۆڕانکارییەک بۆ وڵات رووبدات، چونکە پێویستمان بەوە هەیە، واتە 21 ساڵە و گۆڕانکاری مەرجە." 
 
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا، ئەردۆغان لە دەرەوەی تورکیا 967 هەزار و 180 دەنگ و کڵچدارئۆغلوش 665 هەزار و 111 دەنگی بردەوە.
 
بۆ ئەم گەڕەی دەنگدانیش 49 هەزار 958 دەنگدەری نوێ بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.