کیم جۆنگ ئوون بەبێ دەمامک لەبارەی کۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە

21-05-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەبێ دەمامک دەرکەوت و جگەرەیەکیشی بەدەستەوەبوو، لەکاتێکدا سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی نێو هۆڵەکە دەمامکیان بەستبوو.
 
ئەمڕۆ شەممە 21-05-2022 کۆریای باکوور 220 هەزار تووشبووی تای تۆمارکرد، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەکە گەیشتە 2.4 ملیۆن کەس، هاوکات 66 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
کیم جۆنگ ئوون بانگەشەی ئەوەدەکات کە سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر کۆرۆنادا تۆمارکردووە، بەڵام بەشێک لە شارەزایانی پزیشکی گومانیان لە ژمارەکان هەیە و پێیانوایە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە کۆریای باکوور زۆر لەوە زیاترە کە پیۆنگیانگ بڵاویکردووەتەوە.
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانە لە دۆخی تەندروستیی خەڵک لە کۆریای باکوور، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە لەژێر گەمارۆی نێودەوڵەتییە و لە زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ شەڕی دژی پەتاکان لەنێویاندا کۆرۆنا بێبەشە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاکسییەکی خۆکار

هەفتەی داهاتوو تاکسیی خۆکار لە چین تاقیدەکرێتەوە

لە چین هەفتەی داهاتوو ئۆتۆمبێلی تاکسیی خۆکار تاقیدەکرێتەوە، کە دوایین پێشکەوتنی ئەو وڵاتەیە لە بواری تەکنەلۆژیا. سەرنشین لەڕێگەی مۆبایلەوە داوای تاکسییەکە دەکات و دوای چەند خوولەکێک دەگاتە لای، بەبێ ئەوەی شۆفێری هەبێت؛ سەرنشینەکەش دوای خۆبەستنەوە پەنجە بەو ناونیشانەدا دەنێت کە دەیەوێت بۆی بڕوات