کریملن: فەرمانی ڤلادیمیر پووتین بۆ راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا بەرکارە

دوێنێ کاژێر 05:14
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا بەرکارە، ئەوە لە کاتێکدایە سوپای ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەکرێت هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا رانەگرتووە. 
 
شەوی رابردوو لە نزیک سنووری ئۆکراینا بۆری گازی رووسیا بۆ ئەورووپا تەقییەوە و ئۆکراینا و رووسیا یەکدییان بە تەقاندنەوەی تۆمەتبار کرد. بۆرییەکە بە خاکی ئۆکراینادا تێدەپەڕێت. 
 
رۆژی هەینی، 21ـی ئاداری 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملن) لە مۆسکۆ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "هەمووان دەتوانن ببینن کە چەندە دەتوانین متمانە بە قسەکانی زیلینسکی (ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا) و نوێنەرانی دیکەی رژێمی کیێڤ بکەین". 
 
پێسکۆڤ گوتی: "فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان بەرکارە و هێزەکانی رووسیا خۆیان لە هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی کەرتی وزە بەدووردەگرن". ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە هەمان کاتدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی رووسیایە. 
 
سێشەممەی رابردوو، دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادیمیر پووتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی رووسیا فەرمانی راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا دا.
 
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، هێشتا رووسیا لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی بەردەوامە. 
 
تۆمەتبارکردنی رووسیا بە ئەنجامدانی هێرشەکانی لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممە، 24ـی ئادار، شاندی رووسیا و ئۆکراینا لە ریازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە گەیشتن بە رێککەوتن ئاگربەست کۆببنەوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوتاری شیفا بارزانی لە نەورۆزی کۆڵن

سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی: بانگەوازی یەکگرتن بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان دەکەین

ئاهەنگی نەورۆزی ئەم ساڵ لە کۆڵن لەژێر دروشمی ''شان بە شان، پێکەوە، یەکگرتن بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان'' بەڕێوەدەچێت. شیفا بارزانی دەڵێت: ''ئەمە پەیامێکی روونە بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز کە لەم کاتەدا بەهێزتر لە جاران پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان بکات.''