رووداو - پاریس
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرد.
ئاڵا شاڵی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ پاریس رایگەیاند، کاژێر 6:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 21-2-2017) بە کاتی کوردستان، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازییان لە بارزانی کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و قۆناخی دوای داعش و داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا تەوەرەی سەرەکی تاوتوێ دەکەن.
نێردراوی رووداو بۆ پاریس دەڵێت، رەنگە ئەو دیدارەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا، دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان بێت وەکو سەرۆک، چونکە سێ مانگی دیکە سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستەکەی نامێنێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ