جنێف.. خولێکی دیکەی گفتوگۆی ئێران و وڵاتانی 5+1 بەڕێوەدەچێت

21-02-2015
رۆژان ئەبوبەکر
نیشانەکردن ئەتۆمی ئێران
A+ A-

رووداو- هەولێر

دانوستاندنكارانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گەیشتنە جنێف بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە دانوستاندنەكان، لە كاتێكدا كاتەكە خەریكە بەسەر دەچێت و لە مانگی ئادار دەبێت رەشنوسێك لە رێككەوتنەكەیان بڵاوبكەنەوە. 

عەباس عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بە دانوستاندنكارانی ئەمریكا كەوت بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ و دانوستاندنەكان.

عەباس عەراقچی رایگەیاندووە، "ئێمە ئامانجمان ئەوەیە، كە هەندێك گۆڕانكاری لە شێوازی دانوستاندنەكانمان پێكبێنین، بۆ ئەوەی كۆمەڵێك شتی سەرەتایی بەدەستبێنین، كە بتوانێت دانوستاندنەكان خێراتر بە ئەنجام بگەیەنێت".

ئێران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013 بۆ ماوەی یەك ساڵ لەگەڵ ولاتانی 5+1 (ئەمریكا، رووسیا، چین ، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا) ریككەوتن بۆ كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و لە بەرابەردا كەمكردنەوەی سزاكان لەسەر ئێران، بەڵام دواتر بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمیشەیی، دووبارە كاتەكەیان درێژتر كردەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران، لەپێناو گەیشتن بە رێكکەوتنێك لەگەڵ ئێران. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە