مەسرور بارزانی: بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڤیدیۆی سه‌ردانی خۆی بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له‌ به‌ریتانیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "‎بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە. لە سەردانمدا بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، گرنگیی هاریکارییەکانی بەریتانیام بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەبیرهاتەوە."
 
رۆژی 15-01-2024، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس،  گەیشتە سویسرا.
 
مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کۆبووەوە، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.
 
دوای کۆڕبەندەکە، مەسرور بارزانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرستی کرد له‌ به‌ریتانیا.