رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڤیدیۆی سهردانی خۆی بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له بهریتانیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە. لە سەردانمدا بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، گرنگیی هاریکارییەکانی بەریتانیام بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەبیرهاتەوە."
رۆژی 15-01-2024، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، گەیشتە سویسرا.
مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کۆبووەوە، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.
دوای کۆڕبەندەکە، مەسرور بارزانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرستی کرد له بهریتانیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ