پەرلەمانی بەریتانیا باسی دەوڵەتی كوردی دەكات

رووداو - لەندەن

ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بە گوێرەی سەرچاوەکانی رووداو لە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکانەوە، پەرلەمانی بەرتیانیا بۆ یەکەمجار باسی دەوڵەتی کوردی کردووە. لەکۆبوونەوەکەدا باسی شەڕی داعشیش کراوە و بە باش زانراوە لەبەر ئەو شەڕە بابەتی دەوڵەتی کوردی دوابخرێت.