گالەری


رووداو - ئەرجەنتین 

سەدان هەزار ئەرجەنتینی دوو رۆژە لەسەر شەقامەکانی بوێنۆس ئایرێسی پایتەختی وڵاتەکە ئاهەنگ دەگێڕن. بەشێک لە بەشداربووانی ئاهەنگێڕانەکە لە تەمەنی خۆیان نەیانبینیوە هەڵبژاردەکەیان جامی جیهانی بباتەوە.
 
هەندێک لە بەشداربووانی ئاهەنگێڕانەکە دەڵێن، بەردەوام دەبن لە گێڕانی ئاهەنگ تاوەکو تێکەڵی ئاهەنگی کریسمس و سەری ساڵی دەکەن. 
 
رۆژ عەلی زاڵە، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو چەند رۆژێکە لە ئەرجەنتینە بۆ رووماڵکردنی ئاهەنگی خەڵکی وڵاتەکە بە بۆنەی بردنەوەی مۆندیالی 2002ـی قەتەر لە لایەن هەڵبژاردەکەیان کە لە یاریی کۆتایی مۆندیال بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە فەرەنسایان بردەوە.
 
کچ و کوڕانی ئەرجەنتینی دوو رۆژە لەسەر شەقامەکانی پایتەختن و بەشێکیان نەچوونەتەوە ماڵەوە. دانێل فوسێ، هاووڵاتیی ئەرجەنتینی دەڵێت، "نایابە، زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەم. تەماشا بکە، چ هەرایەکە. ئەمە شتێکە کە خەونمان پێوە دەبینی لە 1986ـەوە کە دوا جام بوو بردمانەوە. ئێستا ئیتر هەیەجانە."