بەهۆی گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتانی رەشپێست لێکۆڵینەوە لە گووگڵ دەکرێت

20-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن گووگڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی رەخساندنی هەلیکاری دادوەرانە و نیشتەجێبوونی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لە گەورە کۆمپانیای بوار تەکنۆلۆژیا 'گووگڵ' دەکات لەسەر هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکە لە بەرامبەر کارمەندانی ئافرەتی رەشپێستی کۆمپانیاکە.
 
بەپێی کەسانی ئاگادار لەو بابەتە، لێكۆڵینەوە لە کۆمپانیای گووگڵ دوای ئەوە دێت، چەندین کەیسی گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتانی رەشپێست لە ناو کۆمپانیای گووگڵ تۆمارکراون.
 
بۆ ئەو مەبەستە دادوەران و لێکۆڵەرانی ئەو وەزارەتە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی ئافرەتی رەشپێستی ئەو کۆمپانیایە کردووە، سەبارەت بە بارودۆخی کارکردنیان ئەوەی کە ئایا رووبەڕووی هیچ گێچەڵێکی سێکسی یان جیاکارییەک بوونەتەوە؟
 
لێكۆڵینەوە لە کۆمپانیای گووگڵ لە کاتێکدایە کۆمپانیاکە رایگەیاندووە بەرنامەی تایبەتی هەیە بۆ بەدیهێنانی دادوەری و یەکسانی بۆ کارمەند و کرێکارە رەشپێستەکانی.
 
کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاندووە ساڵی 2020 زیاترین رێژەی دامەزراندنی کارمەند و کرێکاری رەشپێستیان هەبووە.
کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە مەبەستیانە گووگڵ بکەنە شوێنێکی گشتگیری کارکردن بۆ هەمووان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە