دکتۆر ئۆز بناسە؛ ئەندامی نوێی کابینەکەی ترەمپە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز)، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وەکو سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە.
 
دکتۆر ئۆز، پزیشکی دڵ، پێشکێشکار، ئەکتەر و نووسەرە. لە 11-06-1960 لە کلیڤلاند، ویلایەتی ئۆهایۆ لە دایک و باوکێکی کۆچبەری تورک و موسڵمان، کە خەڵکی پارێزگەی کۆنیای تورکیان، لەدایک بووە. خاوەن وڵاتینامەی ئەمریکا و تورکیایە. 
 
ئۆز، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی هارڤارد و ماستەریشی لە زانکۆی پێنسلڤانیا بەدەستهێناوە. لە ساڵی 1980 بۆ ماوەی 60 رۆژ لە تورکیا خزمەتی سەربازیی کردووە. لە ساڵی 2001 وەکو پرۆفیسۆری نەشتەرگەری لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەستی بە کارکردووە.
 
دکتۆر ئۆز لە ساڵی 1985 ژیانی هاوژینی لەگەڵ لیزا لیمۆل، پێشکێشکار و نووسەری ئەمریکی پێکهێناوە، چوار منداڵی هەیە، یەکێکیان کچێکە بەناوی دافنێ ئۆز، شێفە و پێشکێشکاری بەرنامەی خواردن دروستکردنە.
 
دکتۆر ئۆز خاوەنی زیاتر لە 89 بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، 28 کتێبی تەندروستیی و 9 خەڵاتی جیهانییە.
 
بەناوبانگترین بەرنامەی دکتۆرەکە ناوی (The Dr. Oz Show)ـیە و لە ساڵی 2009 تاوەکو 2022، لەسەر کێشە تەندروستییە گشتییەکان پێشکێشی کرد؛ بەرنامەکە هەزار و 681 ئەڵقەی پەخشکرا.
 
ئۆز لە ساڵی 2022 خۆی بۆ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەربژێرکرد، بەڵام دەرنەچوو.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە