دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە نێو تویتەر

20-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر پێگەی تویتەر چالاککرایەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئیلۆن مەسکی خاوەنە نوێیەکەی تویتەر چالاککردنەوەی ئەکاونتەکەی خستە دەنگدانێکی ئاشکراوە لەسەر هەمان پێگە.
 
هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پارساڵ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە تۆمەتی تێوەگلان لە هەڵکوتانی لایەنگرانی بۆسەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە 6ـی کانوونی دووەمدا راگیرابوو. لە هەڵبژاردنەکە جۆ بایدن بەسەر ترەمپدا سەرکەوت و بووە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی بە "ساختە" ناوبرد. 
 
لە راپرسییەکدا کە بەیانیی رۆژی شەممە راگەیێندرا، ئیلۆن مەسک بژاردەی گەڕاندنەوەی هەژمارەکەی ترەمپی خستە راپرسییەکی ئاشکراوە و لە ماوەی 24 کاژێردا لە کۆی 237 ملیۆن بەکارهێنەری رۆژانەی تویتەر، سەروو 15 ملیۆن کەس دەنگیاندا؛ 51.8٪ـیان بە "بەڵێ" بۆ گەڕاندنەوە و 48.2٪ـیش بە نەخێر بۆ گەڕاندنەوە دەنگیان دا. 
 
دوای ئەوە، لە تویتێکدا مەسک گوتی: "خەڵکی قسەی خۆیان کردووە. ترەمپ دەگەڕێتەوە". 
 
هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە پێشتر لە بەشی گەڕانی تویتەر بۆی دەگەڕای، دەنووسرا "هەژمارەکە راگیراوە"، ئێستا بە ناوی @realDonaldTrump بەردەستبووەتەوە.
 
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، ئیلۆن مەسک بەشێوەیەکی فەرمی بووە خاوەنی نوێی تویتەر و پێگەکەی بە 44 ملیار دۆلار کڕی. هەر دوای ئەوە دەستیکرد بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک، لەنێویدا، لە کۆی 7 هەزار و 500 کارمەند، دەستبەرداری نیوەیان بوو و، گوتیشی کە هەر کەسێک بیەوێت هەژمارەکەی ڤێریفای بکرێت (واتە سەحە شینەکە وەربگرێت) دەبێت مانگانە 8 دۆلار بدات و بڕیارەکەش چووە واری جێبەجێکردنەوە کە هەردوو بابەتەکەش مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 
 
لەدوای راگرتنی هەژمارەکەی و رێگرتنی لە تویتکردن لە تویتەر، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 دا پێگەیەکی ئەلیکترۆنیی بە ناوی ترووس سۆشیاڵ راگەیاند کە گوتار و پەیامەکانی لەوێوە بەگوێی جیهان دەگەیاند کە لەمکاتەدا تەنیا لە ئەمریکا، کەنەدا و بەرازیل بەردەستە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.