سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە خۆشەویستەکەی جیا دەبێتەوە

20-10-2023
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەندریا گیامبرونۆی خۆشەویستی پەیوەندی نەماوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئاندریا ویستوویەتی لە چەند ژنێک نزیک بێتەوە و قسەی نەشیاوی کردووە.
 
رۆژی هەینی، 20-10-2023 لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "پەیوەندیی من لەگەڵ ئاندریا گیامبرونۆ کە نزیکەی 10 ساڵی خایاند، کۆتاییهات. ماوەیەک بوو نێوانمان خراپ ببوو. ئێستا کاتی ئەوەیە دانی پێدابنێین."
 
میلۆنی لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەدا دەڵێت،  سوپاسی خۆشەویستەکەی دەکات "بۆ ئەو ساڵە نایابانەی پێکەوە بەسەرمان بردووە؛ بۆ ئەو سەختییانەی پێکەوە تێـمانپەڕاندن و بۆ گرنگترین شت کە پێیدام کە گینێڤرای کچمانە."
 
ئەندریا گیامبرونۆی تەمەن 42 ساڵ پێشکێش کاری پڕۆگرامێکە لە گرووپی میدیایی میدیاسێت. لە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراودا دەردەکەوێت کە ئەندریا لە ستۆدیۆ دانیشتووە و قسەی ناشیرین دەکات و دەیەوێت لە یەکێک لە خانمە هاوپیشەکانی نزیک ببێتەوە. لە تۆمارێکی دیکەدا کە رۆژی پێنجشەممە، 19-10-2023، بڵاوبووەوە، ئاندریا پرسیار لە کچە هاوپیشەیەکی دیکەی دەکات کە ئایا سەڵتە یانیش لەگەڵ کەسێک پەیوەندی هەیە؟ هەروەها داوا لە چەند کچێکی هاوپیشەی دەکات کە سێکسی بەکۆمەڵ پێکەوە بکەن.
 
لە تۆمارەکەدا دەردەکەوێت کاتێک لە ئەندریا دەپرسن، "ناترسی دەنگت تۆماربکرێت؟"، ئەویش وەڵام دەداتەوە، "هیچی هەڵەم گوتووە؟ ئێمە پێدەکەنین و گاڵتە دەکەین."
 
پێشتریش لە مانگی ئابدا رەخنە لە ئەندریا گیرا، لەبەر ئەوەی ئەو کاتە گوتی، "ئەگەر ژنان نایانەوێت دەستدرێژیی سێکسییان بکرێتەسەر، پێویستە نەخۆنەوە و سەرخۆش نەبن."
 
دوای ئەو بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە لێدوانێکی پاڵپشتییدا گوتی، "جیۆرجیا، خۆشەویستیت بۆ دەنێرم."
 
ماتیۆ سالڤینی، جێگری سەرۆکوەزیرانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیەتی، "پاڵپشتی و خۆشەویستیی دەنێرم؛ هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێ و سەرت بەرز راگرە."
 
میلۆنی و ئەندریا لە کەناڵێکی تەلەفزیۆن لە ساڵی 2014 یەکدییان ناسی و منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵیان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.