فرۆنتێکس: کۆچی نایاسایی بۆ یەکێتیی ئەورووپا بەراورد بە ساڵی رابردوو 39% دابەزیوە

20-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە بەندەری دۆڤەر دوای ئەوەی لەلایەن هێزی کەناراوەکانەوە رزگارکراون. وێنە: Reuters/ئەرشیڤ
ژمارەیەک کۆچبەر لە بەندەری دۆڤەر دوای ئەوەی لەلایەن هێزی کەناراوەکانەوە رزگارکراون. وێنە: Reuters/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتا فەرمییەکان، ئەم ساڵ بەراورد بە پار کۆچی نایاسایی بۆ نێو یەکێتیی ئەورووپا زۆر کەمیکردووە؛ بە شێوەیەک 39% دابەزیوە.
 
لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکەیە. پۆلیسی پاراستنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا، کە بە فرۆنتێکس ناسراوە، رایگەیاندووە، لە ماوەی هەشت مانگی ئەم ساڵدا 139 هەزار و 847 کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو یەکێتییەکەوە.
 
ئەو رێژەیەش کە فرۆنتێکس باسی لێوە دەکات، دەکاتە 39% کەمتر بەراورد بە ساڵی رابردوو؛ بەتایبەتیش لە رێگەی وڵاتانی بالکانەوە کەمترین کۆچبەر بەراورد بە پار هاتوونەتە نێو یەکێتیی ئەورووپا و رێژەکە 77% دابەزیوە.
 
بۆسنیا رایگەیاندووە، ئەم ساڵ زۆرتر لە 1000 کەسی بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن و هێنانی کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر کردووە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا فرۆنتێکس هۆشداری دەدات کە لە رێگەی یۆنانەوە قاچاخچییەکان شێوازی نوێی هێنانی کۆچبەرانیان دۆزیوەتەوە و سوود لە بەلەمی خێرا (سپید بۆت) دەبینن؛ بۆیەشە لە سنووری یۆنانەوە هاتنی کۆچبەران کەمی نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا.

نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین

رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."