وردەکاریی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا

21-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 19ـی ئەم مانگە ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەناوی "دژەتیرۆر" دەستپێکرد
19ـی ئەم مانگە ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەناوی "دژەتیرۆر" دەستپێکرد
نیشانەکردن ئازەربایجان ئەرمینیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە یەریڤانی پایتەخت خۆپێشاندان کرا، زۆرینەی ئەرمینییەکان سەبارەت بە هێرشی ئازەربایجان لە سەرۆکی حکومەتەکەیان تووڕەن و بە ترسنۆک وەسفی دەکەن، داوای لێدەکەن دەست لەکار بکێشێتەوە. ئازەربایجانیش هێرشەکانی بە بەرەنگاریی تیرۆر ناودەبات. 
 
مادلین، هاووڵاتی ئەرمینییە لەبارەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیەوە دەڵێت "لە 2018ـەوە پاشینان، سەرۆکوەزیرانمانە و جگە لە شکست و نەهامەتی، هیچ شتێكی بۆ ئێمە نەکردووە. پاشینان بە روونی بە خەڵکی قەرەباخی گوتووە، ئەوان ناتوانن پشت بە ئەرمینیا ببەستن و ئێمەش هەرگیز ئەوە قبووڵ ناکەین."
 
رۆژی 19ـی ئەم مانگە ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەناوی "دژەتیرۆر" دەستپێکرد و ئامانجەکەی بە "کۆتاییهێنان بە جووداخوازە ئەرمینییەکان" دیاریکرد.
 
ئەنوەر ئەیڤازۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند "چەند جووڵەیەکی ئەرمینیامان لە ناگۆرنۆ قەرەباخ بەدیکردووە وەک؛ ناردنی یەکەی سەربازی و زیاترکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکانیان لە ئاست سوپای ئازەربایجان. ئەوان بەنیازی کردەی تیرۆریستین و ئێمەش بە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر وەڵامیان دەدەینەوە."
 
هەرچەندە ئازەربایجان باسی بەئامانجکردنی خاڵی سەربازی و هەواڵگری تایبەت دەکات؛ بەڵام لەنێو ئەرمینییەکانی هەرێمەکەدا؛ کوژراو و برینداری سیڤیلیش هەن.
 
ڤاردین، دانیشتووی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخە و قوربانیی گرژییەکانی ئەو دوو وڵاتەیە، دەڵێت "لەنزیک گردێکی تەنیشت ماڵەکەمان بووین، کاتێکمان زانی تەقینەوەیەک روویدا، من و خوشکەکەم و کچە دراوسێکەمان بریندار بووین."
 
هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ دەکەوێتە نێو سنووری ئازەربایجان و بە سوپای ئەو وڵاتە دەوردراوە و تەنیا رێگەیەکی بەرتەسکی شاخاوی هەیە بەناوی "رێڕەوی لاچین" کە هەرێمەکە بە وڵاتی ئەرمینیا دەبەستێتەوە. ئازەربایجان بانگەشەی خاوەنداریێتی دەکات و ئەرمینیاش، کە هەرێمەکە بە "ئارتساخ" ناودەبات بە بەشێكی دانەبڕاوی خۆی دادەنێت.
 
لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە چەندین شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئەو هەرێمە روویانداوە و هەزاران کوژراو و دەیان هەزار بریندار و ئاوارەیی لە هەردوولا لێکەوتووەتەوە. دوایینیان لە ئەیلوولی 2020 بوو کە شەش هەفتەی خایاند و بە رێککەوتنێكی ئاگربەست بە نێوەندگیریی رووسیا کۆتاییهات و هێزی ئاشتیخوازی رووسی بە ناوچەکەدا بڵاوکرانەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.