سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بۆ رووداو: حکومەتی ئێستای ئیتاڵیا شکستی هێناوە

20-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
X7IAbzKEX36cBCCI28blQ
X7IAbzKEX36cBCCI28blQ
نیشانەکردن ئیتاڵیا کۆچبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا سەبارەت بە لێشاوی کۆچبەرانی ئەفریقی کە روویان لە ئیتاڵیا کردووە بە رووداوی راگەیاند، ئەو پرسە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە چارەسەر دەکرێت ،کە کۆچبەرانی لێوە دێن. دەشڵێت "حکومەتی ئێستای ئیتاڵیا شکستی هێناوە."  
 
رۆژی چوارشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2023، جوسێپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بە زنار شینۆ، نێردراوی رووداو لە ئیتاڵیای رایگەیاند "دۆخی کۆچبەران لە ئیتاڵیا زۆر دراماتیکییە."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، لە رۆژی 11-9-2023ـوە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر بە زیاتر لە 120 بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە لامپێدووسا و لە یەک کاتیشدا 7000 کەس برانە ناوەندی پێشوازیکردن لە کۆچبەران، کە ئەوە دەکاتە 17 هێندە و نیوی توانستی ناوەندەکە، چونکە بۆ لەخۆگرتنی تەنیا 400 کەس دروستکراوە؛ هەروەها ئەو ژمارەیە زیاترە لە دانیشتووانی تەواوی دوورگەکە.
 
کۆنتی کە لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2021 سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بوو، گوتی "بەبێ لووتبەرزی، ئێمە پێویستە؛ تەنیا کار بکەین بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی زیاتر دروست بکرێت؛ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکرێت، کە کۆچبەرانی لێوە دێن، پەنابەرەکان بگوازرێنەوە."
 
بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران، رۆژی 19ـی ئەیلوول، حکومەتی ئیتاڵیا، چەند رێکارێکی تووندی بەرامبەر بە کۆچبەران دەرکرد و، بڕیاریدا هەر کۆچبەرێک، شیاوی پێدانی پەنابەرێتی نەیگرێتەوە، دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دەکرێتەوە.
 
کۆنتی دەربارەی سیاسەتی ئێستای حکومەت بەرامبەر بە کۆچبەران گوتی "پێموایە حکومەتی ئێستای ئیتاڵیا بەتەواوەتی شکستی هێناوە."
 
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کە بۆ بەشداریکردن لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، بە رۆژنامەڤانانی گوت "پێش هەموو شتێک، رێگە بەوە نادەم ئیتاڵیا ببێتە کەمپی کۆچبەران، کەمپی کۆچبەرانی ئەوروپا".
 
بەگوێرەی رێککەوتنێک، دەبووایە بەرلین 3500 کۆچبەر لە ئیتاڵیا وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، گوشارێکی گەورەی کۆچبەران لەسەر وڵاتەکەی دروستبووە، بۆیە رێککەوتنەکەی بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە.
 
گەیشتنی ئەو کۆچبەرە زۆرە بۆ ئیتاڵیا وایکرد فەرەنساش سنوورەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا تووندوتۆڵ بکات.
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 126 هەزار کۆچبەر بە بەلەم چوونەتە ئیتاڵیا، ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی 2022ـدا ژمارەکە تەنیا 66 هەزار کەس بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.