ئەندامێک لە هاوپەیمانییەکەی ماکرۆن بووە سەرۆکی پەرلەمانی فەرەنسا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
یائیل برۆن پیڤێ سەر بە پارتیی 'نوێبوونەوە'ی ماکرۆن بە دەنگی بەشێک لە راستڕۆکان بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
یائیل برۆن پیڤێ سەر بە پارتیی 'نوێبوونەوە'ی ماکرۆن بە دەنگی بەشێک لە راستڕۆکان بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دانیشتنی پەرلەمانی فەرەنسا دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی، یائیل برۆن پیڤێ سەر بە پارتیی 'نوێبوونەوە'ی ماکرۆن بە دەنگی بەشێک لە راستڕۆکان بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
 
بەو جۆرەش خەونی یەکەمی چەپەکان، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەی ئەم ساڵ لە گۆڕنرا.
 
ئێریک کۆکورێل، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چەپەکان دەڵێت: "ئەوەی کرا هیچ راست نییە؛ هاوپەیمانێتی چەپەکان براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە، بەڵام بەربژێری پارتەکەی ماکرۆن بە پاڵپشتی چەند دەنگێکی پارتە راستڕۆکان هەڵبژێردرایەوە. ئەوان پێش هەڵبژاردن لەگەڵ ئێمە بوون، کەچی ئێستا لە راستڕۆکان نزیکبوونەتەوە".
 
نزیکبوونی هاوپەیمانێتییەکەی ماکرۆن لەگەڵ پارتە چەپەکان پێش گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بۆ رێگەگرتن لە سەرکەوتنی راستڕۆکان، دیارە نزیکبوونەوەیەکی تاکتیکی تەمەن کورت بوو.
 
فیلیپ ژوڤا، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی راستڕۆکان دەڵێت: "ئایا کەس زۆرینەی پەرلەمانی هەیە؟ نەخێر، کەواتە کاتەکەی هی گلەییکردن نییە، بەڵکو کاتی بەدەستهێنانی دەنگ و پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکانە. دانانەوەی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان باشترە لە بەربژێرەکەی چەپەکان. من نامەوێت فەرەنسا بەرەو پشێوی بڕوات".
 
ئێستا کە سەرۆکی پەرلەمان لە چەپەکان نییە، دەرفەتی ئەو بەرەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەت کەمتر بووەتەوە، بە دیاریکراوی کە هێشتا گەورە پارتەکانی نێو ئەو بەرە چەپە لەسەر بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون.
 
کێشەش لە نێوان 'پارتی نەچەماوە'ی میلۆنشێ و سۆسیالیستەکان هەیە.
 
مارک فێنوو، پەرلەمانتاری پارتەکەی ماکرۆنە و دەڵێت: "دیموکراسی وەک بیرکارییە، حیساب و کیتابی تێدایە. بەربژێرەکەی ماکرۆن 13 دەنگ لەوەی چەپەکان دەنگی زیاتری هێنا؛ چەپەکان نەیانتوانی بازاڕێك بۆ بەربژێرەکەیان بکەنەوە؛ ئیدی وایە، یاری دیموکراسی بەم جۆرەیە".
 
لە 577 کورسییەکەی پەرلەمان، 289 کورسی پێویستە بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت؛ ژمارەیەکە هیچ لایەنێك بە دەستی نەهێناوە گەرچی چەپەکان لێی نزیکترن.
 
لە یاریی سیاسی نێو پەرلەمانیش، تەنیا ژمارە رۆڵ نابینێت، بەڵکو خوێندنەوەی رۆژەڤ سەرنجی دروست و توانای پێکانی ئامانجەکان-یش رۆڵ دەبینن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات

دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی نوێی فەرەنسا پێکنەهێندراوە

زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت