فەرەنسا ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە مافی مانەوەیان لەو وڵاتە بەسەرچووە

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی لە فەرەنسا دەژین و مافی مانەوەکەیان بەسەرچووە، حکومەتی ئەو وڵاتە ئاسانکارییەکی نوێی بۆ کردووە، بەشێوەیەک کە بە شێوەی ئۆنلاین دەتوانیت بەڵگەنامەکانت پێشکێش بکەیت بۆئەوەی مافی مانەوەکەت بۆ نوێ بکرێتەوە.
 
جاران دەبووایە ئەو کەسەی داوای نوێکردنەوەی مافی مانەوەکەی کردووە، بەڵگەنامەی داواکارییەکە (واتە فۆرمەکە و بەڵگەی پارەدان) بنێرێتە ئەدرێسێکی دەوڵەت؛ ئەگەر ئەمە نەکرابووایە، دوای تەواوبوونی ماوەی مانەوەکە، کەسەکە ئەو مافانەی نەدەما کە کەسێکی خاوەن مافی مانەوە هەیەتی.
 
لەمەودوا پێویست بە پۆستکردنی ئەو بەڵگانە ناکات. ئەمە بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی ماڵپەڕی (خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت)ەوە دەتوانن بەڵگەنامەکان بنێرن.
 
بڕیارەکە لە فەرەنسا لە 15ی تەممووزەوە کاری پێدەکرێت.