خانمێکی عێراقی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بەڕێوەدەبات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
ئەلینا حەببە لە سەختترین دۆسییە یاساییەکاندا ترەمپی سەرخستووە
ئەلینا حەببە لە سەختترین دۆسییە یاساییەکاندا ترەمپی سەرخستووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەلینا حەببە، ئەمریکییەکی بە رەچەڵەک عێراقییە. سەرە رمی تیمی پارێزەرانی ترەمپە و دڵخوازترین پارێزەریەتی. 
 
ئەو خانمە عێراقییە لە سەختترین دۆسییە یاساییەکاندا ترەمپی سەرخستووە. لە ژووری دادگە یاوەرییەتی، لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکانیش زمانحاڵ. ئێستاش بووەتە راوێژکاری یەکەمی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی و هەوڵدەدات ترەمپ چوار ساڵی دیکە کۆشکی سپی مسۆگەر بکات.
 
ئەلینا حەببە، راوێژکاری تیمی هەڵبژاردنی ترەمپ دەڵێ "سکاڵای پووچ و تۆمەتی بێبنەما نامانوەستێنێت. چونکە تاکە تاوان سەرۆک ترەمپ کردبێتی، خۆشویستنی ئەمریکا بووە."
 
ئەلینا تەمەنی 40 ساڵە. لە دایک و باوکێکی بە رەچەڵەک کریستیانی عێراقییە. دوو منداڵی هەیە و خاوەنی کۆمپانیایێکی راوێژکاریی یاساییە. هاوژینەکەیشی نووسینگەی خانووبەرەی هەیە.
 
دایک و باوکی ئەلینا لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو کۆچیان بۆ ئەمریکا کردووە. ساڵی 2005 بەکالۆریۆسی لە زانستی سیاسی و ساڵی 2010 دکتۆرای لە بواری یاسادا بەدەستهێناوە.
 
لە دۆسیەی پێدانی پارە بە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان، ئەلینا بەرگری لە ترەمپ دەکات. لە تۆمارکردنی چەندین سكاڵا دژی هیلاری کلینتن، تانەدان لە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی نیویۆرک لە مامەڵە بازرگانییەکانی ترەمپ و بەرگریکردن لە ترەمپ دژی سکاڵای خوشکەزایەکی، رۆڵی سەرەکی بینیوە.
 
ئەمانە، وایانکرد ترەمپ بیکاتە دەستەڕاستی خۆی و رۆڵێکی سەرەکی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەوەی خۆیدا پێبدات.
 
ئەلینا حەببە دەڵێ "بۆ کۆتاییهێنان بە وێرانکاریی دیموکراتەکان، یان ئەگەر ئێوە دەتانەوێت باشترین تواناکانی ئەمریکا ببینن، با لە تشرینی دووەم ترەمپ و جەی دی ڤانس بنێرین بۆ کۆشکی سپی."
 
ساڵی 2019 ئەلینا بووەتە ئەندامی یانەیەکی گۆڵفی ترەمپ لە ویلایەتی نیوجێرسی و لەوێ یەکدیان ناسیوە.
 
لەو کاتەوە، ژمارەیەک پارێزەری دیار، لەوانەش مایکڵ کۆهن و روودی جولیانی لە تیمی پارێزەرانی ترەمپ دوورخراونەتەوە و ئەلینا ئێستا شوێنیانی پڕکردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات

دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی نوێی فەرەنسا پێکنەهێندراوە

زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت