دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی نوێی فەرەنسا پێکنەهێندراوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات
دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
 
ئێستا لە فەرەنسا هاوپەیمانێتیی ئەوپەڕی چەپەکانن، بەڵام سەرۆک ماکرۆن پاش هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "کەس لەم هەڵبژاردنانەدا براوە نەبووە،" واتە مەرج نییە رێگەبدات ئەوپەڕی چەپەکان هەوڵی پێکهێنانی حکومەت بدەن.
 
ئەوە نادڵنیایی زۆری دروستکردووە، تەنانەت بۆ کوردیش روون نییە فەرەنسای دۆستی کورد لە ئاییندەدا چ جۆرە حکومەتێکی دەبێت.
 
د. ئاسۆ حەسەنزادە، کەسایەتیی ئەکادیمی و سیاسی لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا گۆڕانکاریی زۆری لە فەرەنسادا نەکردووە؛ لەبارەی بانگەشەکانیشەوە گوتی، "هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاواز بوو، بە شێوەیەک تووندڕەوی لە بانگەشەکاندا زۆر بوو."
 
لەبارەی حکومەتی ئێستا و حکومەتی داهاتوو د. ئاسۆ حەسەنزادە گوتی، "تاوەکو پاییزی داهاتوو حکومەتی کاربەڕێکەری فەرەنسا بەردەوام دەبێت، پێکهێنانی حکومەتی نوێ کارێکی زۆر قورس دەبێت، هیچ حیزبێک ناتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت، بۆیە پێکهێنانی حکومەتی نوێی فەرەنسا ئاسان نابێت."
 
د. ئاسۆ حەسەنزادە روونیکردەوە، یەکێك لە هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەرەی چەپەکان یەکگرتوو نین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی ژیانی کامران ژێ کیکان

چیرۆکی کامران ژێ کیکان، پارێزەرێکی سەرکەوتووی کورد لە پاریس

چیرۆکی ژیانی پارێزەرێکی کورد لە فەرەنسا زۆر باڵکێشە. هەر لە بەشداریی لە دامەزراندنی ئینستیتوتی کوردی لە پاریسەوە تاوەکو بەشداریکردن لە بوویەرە گەورە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە فەرەنسا.