بایدن لە کشانەوەی کێبڕكێی سەرۆکایەتی نزیکە و گفتوگۆی دیاریکردنی جێگرەوەی گەرمە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پێگەی بایدن لە مەیدانی پێشبڕکێی سەرۆکایەتی لەرزۆکە و پرسی کشانەوەی کەوتووەتە سەر زمانی دیموکراتە نزیکەکانیشی.
 
نەیسن داشێڵ، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی حاکمە دیموکراتەکان دەڵێت: "ئێستا پارتی دیموکرات دوو کۆمەڵە خەڵکی تێدایە، بەشێكیان باوەڕیان وایە کە دەبێت بایدن بکشێتەوە و دەیانەوێت بە راشکاوانە ئەو قسەیە بکەن، بەشی دووەمیش هەر دەیانەوێت بایدن بکشێتەوە، بەڵام نایانەوێت ئەو قسەیە رابگەیێنن لە ترسی ئەوەی زیان بە بایدن بگەیێنن ئەگەر بێت و نەکشایەوە."
 
لەنێو بڕیار بە دەستانی پارتی دیموکرات، کەشێك بە ئاراستەی دوورخستنەوەی بایدن دروست بووە.
 
ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کە 8 ساڵ بایدن جێگری بوو، هێشتا لە نێو پارتی دیموکرات خاوەن کارێزمایە و گوێ بۆ قسەکانی دەگیرێت؛ دەگوترێت ئۆباما بە بایدنی گوتووە: "باشتر وایە چاوێک بە بڕیاری بەربژێربوونەوەکەت بخشێنیتەوە".
 
نوێترین راپرسیی کەناڵی سی بی ئێس ئەگەر سەرکەوتنی بایدن بە 47٪ و ترەمپ بە 52٪ دادەنێت.
 
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا زۆر نزیک لە بایدن، پێیگوتووە راپرسییەکان دەریدەخەن کە لە ترەمپی نابەیتەوە.
 
گفتوگۆی دیاریکردنی جێگرەوەی بایدن گەرمە؛ کامالا هاریسی 59 ساڵ، جێگری بایدن، تاوەکو ئێستا بەهێزترین بەربژێری دیموکراتەکانە.
 
هاریس دژە ترەمپێكی سەرسەختە و هەڵبژاردنی بە هۆکاری تێکدانی ئەمریکا دەزانێت: "ئایا دەمانەوێت لە وڵاتێكدا بژین ئازادی، خۆشەویستی و سەروەری یاسای تێدا بێت؟ یان وڵاتێكی پڕلە ئاڵۆزی؟"
 
بەربژێری دیکەش هەن؛ گاڤین نیوزم، تەمەن 56 ساڵی دیموکرات، حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیایە. گرێچین ویتمەر-ی 52 ساڵ؛ حاکمی ویلایەتی میشیگنە. چەند بەربژێرێكی دیکەش هەن کە دەرفەتی بەربژێرکردنیان کەمە وەک وێس موور، حاکمی ویلایەتی مێریلاند.
 
تووشبوونی بایدن بە کۆرۆنا، کەرەنتینی سیاسیی زیاتر کردووە. کەسانی نزیک لە دەوروبەری باس لەوە دەکەن ئەو "زیاتر ئامادەیە گوێ لەوانە بگرێت کە پێشنیازی کشانەوەی بۆ دەکەن".
 
ئەگەرێكە ئێستا لە هەموو کاتێک بەهێزترە؛ بایدن نزیکە لە رۆیشتن و فڕۆکەکەی هاریس-یش وا دەنیشێتەوە و لەوانەیە ئامادەی ئەرکە نوێکەی بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات

دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی نوێی فەرەنسا پێکنەهێندراوە

زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت