رووسیا دەیەوێت سزای 20 ساڵ بەندکردن بۆ رەخنەگرێکی کرێملین دەربکات

20-07-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

داواکاری گشتیی رووسیا داوا دەکات بە تۆمەتی "توندڕۆیی،" سزای 20 ساڵ بەندکردن بۆ ئەلێکسی ناڤالنی، رەخنەگری کرێملین دەربکات.

هاوکارەکانی ناڤالنی دەڵێن، دادگە لە 4ی ئاب بڕیارەکەی دەردەکات، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە یەکێک لە زیندانەکان لە ژێر رێوشوێنی ئەمنیی تونددا دادگاییکرا.
 
پێشتر حوکمی 9 ساڵ بەندکردن بۆ ئەلێکسی ناڤالنی دەرکرابوو، کە پارێزەرەکانی دەڵێن، تەنیا بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە بووە، کە رەخنەگرێکی سەرسەختی ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیایە. 
 
دۆسیەکە زیاتر لە ساڵ و نیوێک دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دێت. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی پارێزەرەکانی، لە گوتەکانی کۆتاییدا لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا، ناڤالنیی تەمەن 47 ساڵ رەخنەی لە هێرشەکە گرت. 
 
ناڤالنی گوتی: رووسیا "لە گۆمێکی قوڕ یان خوێندا چەقیوە، بە ئێسکی شکاو و دانیشتووانی هەژار و تاڵانکراو، بە دەیان هەزار کەسی کوژراویش دەورەدراوە لە یەکێک لە جەنگە هەرە گەمژانە و بێماناکانی سەدەی 21."
 
ناڤالنی کە خۆی پارێزەری یاساییە، رووبەڕووی تۆمەتی دابینکردنی پارە بۆ چالاکیی توندڕۆکان، هاندانی چالاکیی توندڕۆ و بانگەشەکردن بۆ هزروبیری نازییەکان دەبێتەوە.  
 
ناڤالنی کە سەرسەخترین رەخنە گری پووتین بوو لە نێوخۆی رووسیا، پێش ئەوی دەستگیربکرێت، یەکێک لە خۆپێشاندانە هەرە گەورەکانی دژی پووتینی رێکخست. 
 
ساڵی 2021، ناڤالنی دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ژەهرخوارکردنی کە کرێملین پێی تۆمەتباردەکرێت، لە ئەڵمانیا گەڕایەوە مۆسکۆ و دەستبەجێ دەستگیرکرا.  
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک بە بەردەم بۆرسەی نیویۆرک دا تێدەپەڕێت. وێنە: Reuters

پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.