یەکێتیی ئەوروپا لەسەر داهاتووی تورکیا لە یەکێتییەکە کۆدەبێتەوە

20-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن تورکیا یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر داهاتووی تورکیا لە یەکێتییە کۆببنەوە، تێیدا ئەو چەقبەستووییەی ئەنقەرە سەبارەت بە ئەندامیێتی لە یەکێتی ئەروپا کۆتایی پێبهێندرێت؛ ئەوەش دوای ئەوە هات کە تورکیا ئەندامیێتی سوێدی لە هاوپەیمانی ناتۆ بەستەوە بە داهاتووی وڵاتەی لە یەکێتیی ئەوروپا.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە 20ـی تەممووزی 2023)، وەزیرانی دەرەوەی هەر 27 وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا، لە بارەگای سەرەکی یەکێتییەکە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش بابەتی ئەندامیێتی تورکیا دەبێت لە یەکێتییەکە، بەوەش دووبارە بابەتی ئەندامیێتی تورکیا لە یەکێتییە دێننەوە بەرباس، بەتایبەت کە لە ساڵی 2016ـەوە یەکێتییەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنە بەتۆمەتی "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کەمبوونەوەی سەروەریی یاسا"، گفتوگۆکانی ئەندامیێتی تورکیای هەڵپەساردووە.
 
رۆژی سێشەممە 18ـی تەممووزی 2023، بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا بە رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی راگەیاندووە، لە دوایین کۆبووبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، کە لە 17 و 18ـی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە داوایان لە جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد، راپۆرتێکی تایبەت "دەربارەی پەیوەندییەکانی تورکیا - یەکێتیی ئەوروپا" لەژێر رۆشنایی هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی سەرۆکایەتیی تورکیا بخاتەڕوو. 
 
ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ئەوروپا، ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت بزانێت یەکێتییەکە لەگەڵ تورکیا لە چەند مانگی داهاتوو بە چ ئاراستەیەکدا دەڕۆن، باسی لەوەش کرد "یەکێتیی ئەوروپا چاودێری ئەو گۆڕانکارییانەی کردووە کە لەم دواییانە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا روویانداوە"، دەشڵێت "یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت هەڵوێستی تورکیا دەربارەی یەکێتیی ئەوروپا بزانێت".
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسدا بەشداری لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا دەکات و تێیدا باس لە ئەندامیێتیی تورکیا لە یەکێتییەکەدا دەکات.
 
ئەو پرسانەی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا لەسەری ناکۆکن 
 
چەند پرسێک هەن، بوونەتە هۆی چەقبەستوویی پەیوەندیی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەماوەی رابردوودا، ئەو پرسانە بەردەوام پەیوەندی ئەنقەرە و یەکێتییەکەیان بەرەو دواوە بردووە.
 
دەستتێوەردانەکانی تورکیا لە سووریا، بەرتەسککردنەوەی ئازادیی رادەڕبرین، پرسی قوبرس، لیبیا و رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست ئەو پرسە سەرەکیانەن، کە بوونەتە هۆی ناکۆنییەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتییەکە.
 
توركیا لە ساڵی 1987 داوای ئەندامیێتی پێشكەش بە ئەوروپییەكان كردووە. لە ساڵی 1999ـوە توركیا بە فەرمی وەكو بەربژێری ئەندامیێتی لە یەكێتیی ئەوروپا ناسراوە. دانوستاندنەكانیش لە ساڵی 2005ـوەە دەستیانپێكردووە.
 
لە ساڵی 2016ـەوە گفتوگۆکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا، تورکیای بە تۆمەتی "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کەمبوونەوەی سەروەریی یاسا لە وڵاتەکە" تۆمەتبارکرد و، بەفەرمی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەنقەرە بۆ بوونە ئەندامی لە یەکێتییەکە هەڵپەسارد.  
 
بەکارهێنانی سوێد
 
سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی دووشەممە، 10-7-2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە، ئەندامیێتی سوێدی لە ناتۆ بە ئەندامیێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا گرێدا و ئاماژەی بەوە کرد؛ بۆ ئەوەی تورکیا ئەندامیێتی وڵاتەکە لە ناتۆ قبوڵبکات، دەبێت یەکێتیی ئەوروپا، رێگە بۆ ئەندامیێتی تورکیا لە یەکێتییەکە خۆش بکات. 
 
ئەردۆغان رایگەیاند "سەرەتا با رێگریییەکانی بەردەم تورکیا نەمێنێت بۆ بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، دواتر رێگرییەکانی بەردەم سوێد (لە بوونە ئەندامی ناتۆ) ناهێڵین، هەروەکو رێگریەکانی بەردەم فینلاندمان لابرد". گوتیشی، "تورکیا 50 ساڵە لە دەرگای یەکێتیی ئەوروپا وەستاوە و هەموو ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەندامی ناتۆن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.