دیانا پێنتی، ئەستێرەی بۆلیوود لە فێستیڤاڵی کان قسە بۆ رووداو دەکات
رووداو - کان
دیانا پێنتی، ئەستێرەی بۆلیوود لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەشدارە و لە هەڤپەیڤێنێکدا باسی کارەکانی بۆ رووداو دەکات.
دیانا پێنتی لە 72مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بەشدارە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا، لە سمینارێکدا باسی رۆڵی ئافرەتی لە سینەمای جیهانیدا کرد، بە تایبەتیش سینەمای بۆلیوود.
پێنتی فێستیڤاڵی ئەمساڵی کان بە "نایاب" ناودەبات و بەڵام کەشوهەوای شارەکە "پێخۆش نییە".
لەبارەی رۆڵی ئافرەت لە سینەمادا، دیانا پێنتی دەڵێت، ئێستا تاڕادەیەک گۆڕانکاری روویداوە و ئافرەتان بەهێزترن.