پێشبینیی دەکرێت نێوەڕاستی ئەمساڵ هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ببێتە یەکەم

20-04-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە گوێرەی نوێترین ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە نێوەڕاستی ئەمساڵ، ژمارەی دانیشتووان لە هیندستان ژمارەکەی چین تێپەڕێنێت و ئەو وڵاتە ببێتە یەکەم.
 
رێکخراوەکە پێشبینیی دەکات ژمارەی دانیشتووانی هیندستان بگاتە ملیارێک و 428 ملیۆن و 600 هەزار کەس و ژمارەی دانیشتووانی چینی دراوسێی تێپەڕێنێت بە جیاوازی دوو ملیۆن و 900 هەزار کەس کە ژمارەی چینییەکان ملیارێک و 425 ملیۆن و 700 هەزار کەسن.
 
لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی لەدایکبوون لە چین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ساڵی رابردووش ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 1961 کەمیکرد. 
 
لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆژی چوارشەممە، 19ـی نیسان بڵاوکرایەوە، ژمارەی دانیشتووانی هەردوو هەرێمە تایبەتەکەی چین کە هۆنگ کۆنگ و مەکاو-ن، لەسەر ژمارەی دانیشتووانی گشتیی چین هەژمار نەکراون. 
 
هەرچەندە لە ساڵی 2011وە رووپێویی سەرژمێری لە هیندستان نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو وڵاتە لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی کردووە. 
 
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ژمارەی دانیشتووانی جیهان هەشت ملیار کەسی تێپەڕاند، بەڵام شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن رێژەی منداڵبوون لە سەرانسەری جیهان بەشێوەیەکی خێرا نییە و ئێستا لە خاوترین ئاستیدایە لەدوای ساڵی 1950وە.
 
سەبارەت بە چین، شارەزایان چاوەڕێ دەکەن لە چەند ساڵی داهاتوو ژمارەی دانیشتووانەکەی کەمتریش ببێتەوە، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی چین لە ساڵی 2016، سیاسەتی یەک منداڵیان هەڵوەشاندەوە و دەستپێشخەرییەکیان راگەیاند کە رێگە بە خێزانەکان دەدات لە دوو منداڵ زیاتریان ببێت.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، گرانبوونی خەرجییەکانی رۆژانە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و زۆربوونی ژمارەی ئافرەت لە دەستی کاردا، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی چینن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.