رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-04-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لەندەن پێشوازیی لە تۆنی بلێر کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان".
لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە. مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، جێرەمی کوین، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ