رووداو دیجیتاڵ
دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى دوورودرێژ و ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه بۆ ته‌واوى سیستمه‌كانى فڕینی، رۆژی دووشەممە كاژێر 02:46ـى دواى نیوه‌ڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، وێنه و داتاى نێردراوى (گه‌ڕۆكى پێرسیڤیرانس) زانایان و پسپۆڕان و هه‌وادارانى فه‌له‌كناسی جیهانى دڵنیاكرده‌وه له فڕینی سه‌ركه‌وتووانه‌ى هێلیكۆپته‌رى (ئینجنیوتی). به‌وه‌ش به كرداریی بووه یه‌كه‌م فڕۆكه كه له ئاسمانی هه‌ساره‌یه‌كى دیكه‌دا ده‌فڕێ و له زه‌وییه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
پسپۆڕانى سه‌ر زه‌وى كاژێر 12:33ـى نیوه‌ڕۆیان به‌كاتى مه‌ریخ هه‌ڵبژارد، چونكه لەوکاتەدا زیاترین رێژه‌ى تیشكى خۆر به‌به‌ر خانه خۆرییه‌كانى ده‌كه‌وێت و به‌رزترین وزه‌ى كاره‌با بۆ به‌گەڕخستنى ته‌واوى سیستمه‌كانى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
داتا‌کان ئەوە پێشان دەدەن كه (ئینجنیویتی) تاوەکو ئاستى سێ مه‌تر له‌سه‌ر رووى خاكى مه‌ریخدا به‌رزبووەتەوە و بۆ ماوه‌ى 30 چركه له ئاسماندا ماوەتەوە. پاشان به هێمنى له‌سه‌ر خاكى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا نیشتووەتەوە. ته‌واوى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش 39.1 چركه‌ى خایاندووه.