رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتێک، فینلاندییەکان دڵخۆشترین گەلی جیهانن. لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئیسرائیلیەکان دڵخۆشترینن. عێراقیش لە پلەی 101ـەمینی جیهان دێت.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی خۆشگوزەرانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بە هاوبەشی لەگەڵ گاڵئەپ، تۆڕی گەشەپێدانی چارەسەری بەردەوامی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی نووسەرانی راپۆرتی خۆشگوزەرانی لە جیهاندا، راپۆرتی ساڵی 2025ـی بۆ پلەبەندکردنی دڵخۆشترین هاووڵاتییانی جیهان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، خەڵکی فینلاند، دانیمارک، ئایسلاند و سوێد بەدوای یەکدا دڵخۆشترینی جیهانن و هەمان پلەی پاریان هەیە.
لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئیسرائیلیەکان دڵخۆشترینن کە پلەی هەشتەمیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە. دوای ئەوانیش ئیماراتی و کوێتییەکان دێن، کە پلەکانی 21 و 30ـەمی جیهاندا دێن.
عێراق 9 پلە دابەزیوە و پار لە پلەی 92 دا بوو ئەمساڵ هاتووەتە پلەی 101.
پلەبەندکردنی وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای بەخشندەیی خەڵکەکەیان، ئامادەییان بۆ کاری خۆبەخشی، هاوکاریکردنی کەسانی نەناسراو و چەند بنەمایەکی دیکەیە.
ریزبەندی 10 دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان:
- فینلاند
- دانیمارک
- ئایسلاند
- سوێد
- هۆڵەندا
- کۆستاریکا
- نەرویج
- ئیسرائیل
- لۆکسمبۆرگ
- مەکسیک
10 خەمبارترین وڵاتانی جیهان:
- ئەفغانستان
- سیرالیۆن
- لوبنان
- مالاوی
- زیمبابوی
- بۆتسوانا
- کۆماری کۆنگۆی دیموکرات
- یەمەن
- کۆمۆرۆس
- لیسۆسۆ
6 دڵخۆشترین وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست:
- ئیسرائیل
- ئیمارات
- کوێت
- سعودیە
- عومان
- بەحرەین
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ