وەزارەتی تەندروستیی تورکیا: پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

 
 
 
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر ئەمڕۆ پشکنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی کۆرۆنای 311  کەس ئەرێنی بووە.
 
تاوەکو ئێستا لە تورکیا 670 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تاوەکو ئێستا نۆ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.