رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه پێگه‌یشت.
رۆژی پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "له نامه‌كه‌دا سه‌رۆک تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه."
دەشڵێت، سه‌رۆكى ئه‌مريكا هەروەها له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه."
رۆژی 20ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەڕایەوە کۆشکی سپی.
ئەوکات، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند: "هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دا گوتیشی: "بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا."
پێشتر، رۆژی 08-12-2024، لە کاتی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتەردام لە پاریس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبوو کە ئەوکات سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ